AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
یەکشەممە

١٤ نیسان ٢٠٢٤

٨:١٣:٤٤ د.ن
1451374

فەرماندەی گشتی سپای پاسداران هەڕەشەی هێرشی دووبارە لە ئیسڕائیل دەکات

فەرماندەی گشتیی سپای پاسداران وتی: ئەگەر ڕژیمی زایۆنیستی کاردانەوەی هەبێت بەرامبەر بە کردەوەی سزادانی کۆماری ئیسلامی ئێران، بە دڵنیاییەوە وەڵامی ئێمە توندتر دەبێت.

سەردار حسێن سەلامی، فەرماندەی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی لە وتووێژێکی تەلەفزیۆنیدا سەبارەت بە کاردانەوەی توندی کۆماری ئیسلامی ئێران بەرامبەر بە تاوانەکانی ڕژیمی زایۆنی وتی: ئێمە بڕیارمان داوە هاوکێشەیەکی نوێ دروست بکەین کە لەمەودوا ڕژێمی زایۆنی ئەگەر هێرش بکاتە سەر بەرژەوەندی و کەسایەتی و هاووڵاتی و سەروەت و سامانمان، ئێمە لە کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە تۆڵەی لێ دەکەینەوە.

وتیشی: ئۆپەراسیۆنی "بەڵێنی ڕاستگۆ" نموونەیەکی دیار و زۆر ڕوونی ئەم هاوکێشە نوێیەیە.

فەرماندەی گشتیی سپای پاسداران جەختی لەوە کردەوە: ڕژێمی زایۆنیستی دەبێ واز لە هەڵسوکەوتی ڕابردووی خۆی بهێنێت و لەم هێرشەمان وانە وەربگرێت. ئەگەر ئەم ڕژێمە بە هەر شێوەیەک کاردانەوەی هەبێت، بە دڵنیاییەوە کاردانەوەمان توندتر دەبێت لەسەر بنەمای ئەم ئەزموونە نوێیەی کە بەدەستمان هێناوە.

342/