AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
یەکشەممە

١٤ نیسان ٢٠٢٤

٨:١٣:١٩ د.ن
1451373

هەر چەشنە کردەوەیەکی سەربزێوانەی ئیسڕائیل وڵامی قورسی ئێرانی بەدوادا دێت

سەرۆک کۆمار بە ئاماژە بە جێبەجێکردنی سزای دەستدرێژکار کە بەڵێنی ڕاستی ڕێبەری شۆڕش بوو، وتی: هەر چەشنە سەربزێوییەکی نوێ لە دژی بەرژەوەندییەکانی نەتەوەی ئێران، وەڵامێکی قورستر و پەشیمانکەرەوە دەدرێتەوە.

 سەید ئیبراهیم ڕەئیسی ڕایگەیاند: شەوی ڕابردوو، ڕۆڵە بە پەرۆش و بوێرەکانی نەتەوەی ئێران لە سپای پاسداران ، بە هاوکاری و هەماهەنگیی هەموو هێزە بەرگری و سیاسییەکانی وڵات، لاپەڕەیەکی نوێیان لە مێژووی دەسەڵاتی ئێران دانا و وانەیەکیان بە دوژمنی زایۆنیستی فێر کرد.

وتیشی:"بەرخۆدان" وشەی سەرەکییە بۆ گەڕاندنەوەی ئارامی و ئاسایش لە ناوچەکە و نکۆڵیکردن لە داگیرکاری و تیرۆر بە هەر جۆرێک بێت. کۆماری ئیسلامی ئێران سەرچاوەی قەیرانی ناوچەکە بە ژینۆساید و توندوتیژیی ڕژیمی زایۆنی دەزانێت و لە هیچ هەوڵێک بۆ پاراستنی سەقامگیری و ئاسایشی ناوچەکە درێغی نابێت.

ڕەئیسی جەختیشی کرد: ئامۆژگاری لایەنگرانی ڕژیمی داگیرکەر دەکەین کە ئەم کارە بەرپرسیارانە و ڕێژەییانەی کۆماری ئیسلامی ئێران بەرز بنرخێنن و واز لە پشتیوانی کوێرانە لە ڕژێمی دەستدرێژکاری زایۆنیستی بهێنن کە یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکانی چڕبوونەوەی یاسا شکاندن و گاڵتەپێکردنی ئەو ڕژیمە بە یاسا و ستانداردە نێودەوڵەتییەکان، بوو.

342/