AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
یەکشەممە

١٤ نیسان ٢٠٢٤

٨:١٢:٠٠ د.ن
1451370

ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران سەبارەت بە هێرشی سەر ئیسڕائیل ڕاگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە

ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی لە بەیاننامەیەکدا جەختی لەوە کردەوە کە هۆکاری هێرشە بەرفراوانەکەی سوپای پاسداران بە مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ سەر ناوچە داگیرکراوەکان، بەزاندنی هێڵە سوورەکان بووە لە لایەن ڕژێمی زایۆنیستییەوە.

 ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی سەبارەت بە ئۆپەراسیۆنی بەڵێنی ڕاستگۆ (وعدە صادق ) ئاگادارییەکی نوێ بڵاو کردەوە.

هۆکاری هێرشی بەرفراوانی مووشەکی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپای پاسداران بۆ سەر ناوچە داگیرکراوەکان، بەزاندنی هێڵە سوورەکان لە لایەن ڕژێمی زایۆنیستی بە پشتبەستن بە مادەی ٢ی جاڕنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بوو.

هێزە چەکدارەکانی ئێران بە پشتبەستن بە مادەی ٥١ی پەیمانی نەتەوە یەکگرتووەکان ئۆپەراسیۆنی بەڵێنی ڕاستگۆیان بەڕێوە برد و ئێرانیش بە مەبەستی دەستەبەرکردنی بەرژەوەندییە نەتەوەییەکانی و ئاسایشی نەتەوەیی خۆی، کەمترین هەنگاوی سزای پێویستی لە دژی ڕژێمی دەستدرێژکاری زایۆنیستی گرتووەتەبەر.

لەم ئۆپەراسیۆنەدا تەنیا بنکەی هەواڵگری و سەربازی ئاسمانی ئەم ڕێژیمە کرایە ئامانج و هێرش بۆ سەر ژێرخانی ئابووری نەکرا و لە ئێستادا هیچ چالاکییەکی دیکەی سەربازی لە بەرنامەی ئێراندا نییە.

ڕژێمی زایۆنی ئەگەر بیەوێت بە هەر ئامرازێک و لە هەر ئاستێکدا درێژە بە کارە خراپەکانی دژ بە ئێران بدات، لانیکەم ١٠ هێندەی هەمان وەڵام وەردەگرێتەوە.

342/