AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
یەکشەممە

١٤ نیسان ٢٠٢٤

٨:١١:٣٢ د.ن
1451369

ئەگەر ئیسرائیل هێرش بکات، وەڵامی ئێران توندتر دەبێت

نوێنەری هەمیشەیی ئێران لە نەتەوەیەکگرتووەکان شەوی یەکشەممە لە نامەیەکدا بۆ ئەنجومەنی ئاسایش ڕایگەیاند: ئەگەر ئیسرائیل دووبارە هێرشی سەربازی بکات، وەڵامی ئێران بەدڵنیاییەوە قایمتر دەبێت.

 ئەمیر سەعید ئیرەوانی باڵوێز و نوێنەری هەمیشەیی ئێران لە نەتەوەیەکگرتووەکان لە نامەیەکدا بۆ ئانتۆنیۆ گۆرتێش و خاتوو ونسا فریزر سەرۆکی دەورەیی ئەنجومەنی ئاسایش، جەختی کرد: هیرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل بە پێ مادەی 51 ی جاڕنامەی نەتەوەیەکگرتووەکان و لە وەڵام بە هێرشە بەردەوامەکانی ئیسرائیل بوو.

ناوبراو وتیشی: بەداخەوە ئەنجومەنی ئاسایش ئەرکی خۆی بۆ پاراستنی ئاشتی و ئاسایشی نێودەوڵەتی کەمتەرخەمی دەکات و ئیسرائیل ئیزن دەداتە خۆی هێڵە سوورەکان تێکبشکێنێت و بووەتە هۆی ئاڵۆز بوونی ناوچەکە و ئاسایش و ئاشتی ناوچەیی و نێودەوڵەتی خستووەتە مەترسییەوە.

هەروەها درێژەی دا: ئێران لە ئەگەری پێویستدا لە بەکارهێنانی مافی بنەڕەتی خۆی بۆ بەرگری ڕەوا گومان ناکات و دوودڵ نابیت و ئەگەر ئیسرائیل دووبارە هیرش بکات هەوا ئێرانیش بەدڵنیاییەوە بەهێزتر و قایمتر وەڵام دەداتەوە.

342/