AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
یەکشەممە

١٤ نیسان ٢٠٢٤

٨:١١:٠٩ د.ن
1451368

ئێران بۆ بەرگری زیاتر لە خۆی، هیچ دوودڵ نابێت

وەزارەتی دەرەوەی ئێران سەبارەت بە وەڵامی یەکلایی مووشەکی و درۆنی سپای پاسداران بۆ سەر ئیسرائیل، بەیاننامەیەکی دەرکرد.

 وەزارەتی دەرەوەی ئێران سەبارەت بە هێرش بۆ سەر ئیسرائیل ڕایگەیاند: ئێران دوابەدوای هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کونسوڵخانەی ئێران و شەهید کردنی چەند فەرماندەی سپای پاسداران، لە ڕێکەوتی 26 ی خاکەلێوە لەبەرگری ڕەوا لە خۆیدا هێرشی کردە سەر بنکە سەربازییەکانی ئەو ڕژێمە.

کۆماری ئیسلامی ئێران وێڕای جەختی دووبارە لەسەر پابەند بوونی خۆی بە سەرجەم یاساو ڕیسا نیودەوڵەتی، لەسەر ویستی خۆی بۆ بەرگری یەکلایی لە سەروەری، یەکپارچەیی و بەرژەوەندی نەتەوەیی خۆی هەمبەر هەر جۆرە زۆرێکدا جەخت دەکات.

لە کۆتایی بەیاننامەکەدا هاتووە: ئێران لە ئەگەری پێویستدا بۆ بەرگری زیاتر هەمبەر هەر جۆرە هێرشێکدا، هیچ دوودڵ نابێت.

342/