AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
یەکشەممە

١٤ نیسان ٢٠٢٤

٨:١٠:٤٢ د.ن
1451367

ڕەنگدانەوەی هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل لە مێدیا دەرەکییەکان

دەسپێکی هێرشی درۆنی و مووشەکی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل هەر لە هەمان چرکە سەرەتاییەکانەوە لە مێدیا دەرەکییەکان دەنگی دایەوە.

 دەسپێکی هێرشی درۆنی و مووشەکی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل هەر لە هەمان چرکە سەرەتاییەکانەوە لە مێدیا دەرەکییەکان دەنگی دایەوە.

ئێن بی سی نیوز: تۆڵە کردنەوەی ئێران

کەناڵی هەواڵی ئێن بی سی ئەمریکا لە ئەو بارەوە نووسی ئێران تۆڵەی خۆی کردەوە و ئەو هێرشەی ئێران ئەگەری دروست بوونی شەڕی ناوچەیی بەدواوە هەیە.

ڕۆیتێرز: هێرشی بەربڵاوی درۆنە ئێرانییەکان بۆ سەر ئیسرائیل

هەواڵدەری ڕۆیتێرزش سەبارەت بە هێرشەکانی ئێران بۆ ئیسرائیل نووسی: هیرشی فرۆنی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل لە چەند کاتژمێردا ئەنجام دراوە و زۆر بەربڵاو بووە.

ئەلجەزیرە: دەسپێکی ئۆپراسیۆنی ئێران لەژێرناوی "بەڵێنی سادق" لە دژی ئیسرائیل

کەناڵی تەلەڤیزیۆنی ئەلجەزیرەش لە ڕاپۆرتێدا لە ئەو بارەوە نووسی: سپای پاسدران ڕایگەیاند کە لە ئۆپراسیۆنی وەعدەی سادقدا دەیان درۆن ومووشەک بەرەو ئیسرائیل نێردراوە.

گاردیەن: ئیسرائیل لە ژێر ئاگری ئێران

ڕۆژنامەی بریتانیایی گاردیەن لە ڕاپۆرتێکی بەپەلەدا سەبارەت بە هێرشەکەی ئێران ڕایگەیاند: ئیسرائیل ڕاستەوخۆ کرایە ئامانجی ئاگری هێرشە بەربڵاوەکانی ئێران .

تایمزی ئیسرائیل: خەڵک ئەبێ بچنە گیانپەناکانەوە

هەواڵدەری ئیسرائیلی تایمزی ئیسرائیل لە ئەو بارەوە وتی: زەنگی مەترسی لە سەرتاسەری ئیسرائیل لێدراوە و خەڵک ئەبێ بچنە گیانپەناکانەوە.

بی بی سی: جیهان چاوەڕوانە کە ئێران چ دەکات

تەلەڤیزیۆنی هەواڵی بی بی سی بریتانیاش لە ئەو بارەوە نووسی: وڵاتانی ناوچەکە و زۆر وڵاتی دیکە هەناسەیان بڕاوە و ڕۆنیشتوون و چاوەروانن کە ببینن ئێران لە داهاتوودا چ دەکات.