AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
ھەینی

١٢ نیسان ٢٠٢٤

٧:٤٣:٠١ د.ن
1450843

شرۆڤەی هەنگاوەکانی دەوڵەتی ئێران بۆ ئیدانەکردنی هێرشەکەی ئیسڕائیل

وتەبێژی دەوڵەت، هەوڵە یاسایی و سیاسییەکانی دەوڵەتی سیێزدەهەم بۆ ئیدانە کردنی دەستدرێژییەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کونسوڵخانەی ئێران لە دیمەشقی شی کردەوە.

 عەلی بەهادوری جەهرومی وتەبێژی دەوڵەت بە ئاماژە بە هەوڵە یاسایی و سیاسییەکانی دەوڵەتی سێزدەیەم بۆ ئیدانە کردنی هیرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کونسوڵخانەی ئێران لە دیمەشق وتی: شوێنگیری یاسایی، دادوەری و دیپلۆماتیکی پێویست لەلایەن بەرپرسانی دادوەری و سیاسی ئێرانەوە ئەنجام دراوە و دەدرێت.

ناوبراو لە ئەو بارەوە زیادی کرد: هەر دوای ئەو هێرشە دەستبەجێ هەوڵە دیپلۆماتیکەکان لەلایەن وەزارەتی دەرەوەوە دەست پێکرا.

جەهرۆمی ڕاشیگەیاند کە نوێنەری ئێران لە نەتەوەیەکگرتووەکانیش داوای ئیدانە کردنی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کونسوڵخانەی ئێرانی کردووە.

ناوبراو جەختی کرد: ئاڵبەت هەندێک وڵاتی کەم بە بێدەنگی ڕاگرتن هەمبەر ئەو هێرشە جارێکی دیکە نیشانیدان کە پاڵپشتی ئیسرائیلن.

342/