AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
چوارشەممە

١٠ نیسان ٢٠٢٤

٤:٢٧:٢٠ د.ن
1450502

چوونە دەرەوەی سەربازانی ئەمریکی لە عێراق لە سەفەری سوودانی بۆ ئەمریکا لێکبدرێتەوە

شرۆڤەکارێکی سیاسی عێراقی لە سەر زەروورەتی لێکدانەوەی ڕەوتی دەرکردنی هێزەکانی ئەمریکا لە خاکی ئەو وڵاتە لە سەفەری داهاتووی سەرۆک وەزیرانی عێراق بئ ئەمریکا جەختی کرد.

 حازم باوی شرۆڤەکاری سیاسی عێراقی جەختی کرد کە محەمەد شیاع سوودانی لە سەفەری داهاتووی خۆی بۆ ئەمریکا ئەبێ سەبارەت دۆسیەی ئابووری، سەربازی، دۆلار و ڕێککەوتنی ستراتیژیکی نێوان بەغدا و واشنتۆن گفتوگۆ بکات.

ناوبراو زیادی کرد: سەفەری سوودانی بۆ ئەمریکا ئەبێ هاوکات بێت لەگەڵ داخرانی دۆسیەکان و وەرگرتنی هەڵوێستی یەکلایی.ئەلباوی وتیشی: دەرکردنی هێزە بیانییەکان لە عێراق ئەبێ لە سەرووی یەکمایەتییەکانی دانوستانەکانی سوودانی لەگەڵ لایەنی ئەمریکی بێت.


342/