AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
چوارشەممە

١٠ نیسان ٢٠٢٤

٤:٢٦:٢٣ د.ن
1450500

هەناردەکردنی نەوتی هەرێم بە چاوەدێری حکومەتی ناوەندی عێراق

ڕۆیتێرز لە زمانی بەرپرسێکی باڵای حکومەتی ناوەندی عێراقەوە لە دەسپێکی هەناردەکردنی نەوتی هەرێم لە ڕێگای هێڵی بۆری کۆنی عێراقەوە بۆ تورکیا لە کۆتاییەکانی ئەم مانگەوە هەواڵی دا.

 باسم محەمەد لە جێگرەکانی وەزیری نەوتی عێراق بە هەواڵدەری ڕۆیتێرز ڕاگەیاندووە کە هێڵی بۆری نەوتی کۆنی کەرکووک- جیهان کە لە دە ساڵی ڕابردوودا لە کار کەوتبوو، دووبارە ڕێکدەخرێتەوە و تا کۆتایی مانگی ئاپ دەست بەکار دەکاتەوە.

ئەو بەرپرسە عێراقییە وتیشی کە بە خستەڕێی ئەو هێڵە بەستێن بۆ هەناردە کردنی ٣٥٠٠٠٠ بەرمیل نەوتی خاو بۆ تورکیا خۆش دەبێت.ڕۆیتێرز و ئەلمانیتۆر لە ئەگەری بەرز بوونەوەی ئاڵۆزییەکان لە نێوان هەرێم و بەغدا لە ئەگەری ناچار کردنی هەرێم بە هەناردەکردنی نەوت لە ڕێگای ئەو هێڵەوە هەواڵیان دا.


342/*