٧١ ڕۆژ لە مانگرتنی ئەمینە شن یاشار خانمە کوردی خەڵکی ئورفا لە بەردەم بینای وەزارەتی دادیم تورکیا لە ئەنقەرە تێپەڕیوە.
ئەمینە شن یاشار خانمی ٦٦ ساڵەی کوردە کە ٢ کوڕی لە پێکدادان لەگەڵ هێزەکانی پارتی داد و گەشە کوژرا و کوڕێکی دیکەی بە ٣٨ ساڵ زیندانی سزا دراوە .ئەمینە کە چەند ساڵە هاتوچۆی دادگای ئورفا دەکات و نەگەیشتووەتە ئەنجام ، ئێستا دوای هەڵبژاردنەکانی مانگی مەی و سەرکەوتنی کوڕەکەی فەرید لە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی تورکیا، چالاکیی مەدەنی خۆیی بردووەتە ئەنقەرە و لە ئەو کاتەوە لە بەردەم باڵەخانەی وەزارەتی داد مانی گرتووە.342/