AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
چوارشەممە

١٠ نیسان ٢٠٢٤

٤:٢٣:٠٧ د.ن
1450495

دەنگی "اللە اکبر" ئاسمانی ئێرانی گرتەوە/ خەڵک بەرەو مزگەوتەکان دەڕۆن

لە مزگەوتەکانی شار و گوندەکانی هەموو ئێران نوێژی جەژنی ڕەمەزان بەڕێوە دەچێت.

 لە چەند خولەکێک پێش ئێستاوە زڵیەڵەی دەنگی اللە اکبر ئاسمانی وڵاتی گرتەوە و لە بڵیندگۆی هەموو مزگەوت و تەکیە و خانقایەکەوە سەڵای جەژنی ڕەمەزان بەرز بووەتەوە.

ئەمڕۆ چوارشەمە لە زۆربەی وڵاتانی جیهانی ئیسلام جەژنی ڕەمەزانە.

هاوکات لەگەڵ هەموو ناوچە ئیسلامییەکانی جیهان لە کۆماری ئیسلامی ئێرانیش جەژنە.

جەژنی ڕەمەزان لە کوردستان نەریتی تایبەتی خۆی هەیە.

هەر شەوی جەژن و پێش بانگی عیشا، مزگەوتەکانی کوردستان اللە اکبر دەکەن، دواتر پێش نوێژی بەیانیش هەر بەو شێوە. کاتژمێر شەش و نیوی بەیانیش دەستدەکان بە اللە اکبر و خوێندنەوەی سوورەتی الرحمن تا خەڵک کۆ دەبنەوە لە مزگەوت و کاتێک خۆر هەڵهات و تۆزێکی کەم بەرز بووەوە ، نوێژی جەژن دەستپێدەکەن.

و لە بەشێک لە مزگەوتەکانی شارەکانی ئەو پارێزگایە نوێژ بە پێشوازییەکی پڕ لە جۆش و خرۆشی خەڵک دەکرێت.

ئەمڕۆ جەژنی ڕەمەزانە و موسڵمانانی جیهان، وەک سوپاسگوزاری و جەژن بە بۆنەی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان، بۆ نوێژی جەژن ڕوو لە مزگەوتەکانی شار و گوندەکان دەکەن.

لە پارێزگای کوردستان کاتژمێر ٧:٠٠ی بەیانی لە مزگەوتەکانی شار و گوند نوێژی جەژن دەکرێت.

دوای خوێندنی نوێژ خەڵک گەردەن ئازادی لە یەکتر دەکەن و دەگەڕێنەوە ماڵ و دواتر لەگەڵ بنەماڵەکەیاندا نانی جەژن دەخۆن.

لەم جەژنەدا موسڵمانانی کوردەواری بە گوێرەی نەریتی لەمێژینەیان دەچنە سەردان کردنی خزم و دۆستان و بە تایبەت سەردانی ماڵی باب و دایکیان دەکەن.

342/