AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
چوارشەممە

١٠ نیسان ٢٠٢٤

٤:٢١:٤٦ د.ن
1450493

ڕێبەری باڵای ئێران: لەعنەتی خوا لە ڕژێمی داگیرکەری زایۆنی/ ئیسڕائیل تەمێ دەکەین

ئایەتوڵڵا خامنەیی، ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران جەختیان،کرد کە پێویستە هەموان بەرهەم و سەرمایەی مەعنەوی ڕەمەزان بپارێزن.

 ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران ، ئیمامەتی نوێژی جەژنی پیرۆزی ڕەمەزانی کرد لە تارانی پایتەختی ئێران.

دەیان هەزار کەس لە خەڵک و بەرپرسانی باڵای وڵات و فەرماندە سەربازییەکان و ژمارەیەکی زۆر لە نوێنەران و باڵوێزەکانی وڵاتانی بیانی جێگیر لە تاران بەشدارییان لە نوێژی جەژنی پایتەخت کرد.

ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران جەختیان کرد: پێویستە هەموان بە تایبەت گەنجان بەرهەم و سەرمایەی مەعنەوی ڕەمەزان بپارێزن.

سەبارەت بە ڕووداوەکانی ئەم دواییەی فەلەستین و غەززەیش ئایەتوڵڵا خامنەیی، ڕایانگەیاند کە لەعنەتی خوا لە ڕژێمی داگیرکەری زایۆنی.

ئایەتوڵڵا خامنەیی وتیان: حکومەتە ڕۆژئاواییەکان ساڵانێکی زۆرە پشتیوانی ڕژێمی قۆرخکاری زایۆنیستی دەکەن.

لە مەکۆ نێودەوڵەتییەکاندا پشتگیریان دەکرد. هەموو جۆرە هاوکارییەکیان پێشکەش کرد، دەبوایە لەم بابەتە گرنگەدا، لەم ڕووداوەدا، لەم کارەساتەدا، ڕێگرییان لێکرد، ڕێگرییان لێبکردایە، بەڵام ڕێگرییان لێ نەکرد. ئەرکی خۆیان جێبەجێ نەکرد. هەندێک کەس بۆ پشتیوانی لە خەڵک یەک قسەیان کرد، بەڵام بە کردەوە نەک هەر ڕێگریان نەکرد، بەڵکوو زۆرێکیان هاوکار بوون، بە تایبەت حکومەتی ستەمکاری ئەمریکا و ئینگلیز.

وتیشیان: ئەمساڵ لە مانگی ڕەمەزاندا ڕووداوە خوێناوییەکانی غەززە کامی موسڵمانانی تاڵ کرد؛ لەعنەتی خودا لە ڕژێمی داگیرکاری زایۆنیستی.

زیادیشیان کرد: حکومەتەکانی ڕۆژئاوا ساڵانێکی زۆرە پشتیوانی ڕژێمی قۆرخکاری زایۆنیستی دەکەن و لە ڕووداوەکانی ئەمساڵدا بە ئاشکرا سروشتی نگریسی شارستانیەتی ڕۆژئاوایان نیشانداوە.

ڕێبەری ئاماژەیان دا: ڕژێمی زایۆنی لەو شەش مانگەدا سی هەزار کەسی بێ دەرەتان و بێتاوانی کوشت. توانایی بەرەوڕووبوونەوەی پیاوانی دلێری بەرخۆدانی نییە، ژنان و منداڵان دەکوژێت.

وتیشیان: ڕژێمی زایۆنیستی هەموو کارێکی هەڵە و تاوانە بەڵام لەم دواییەدا هەڵەیەکی گەورەی کرد و هێرشی کردە سەر کۆنسوڵخانەی ئێران لە دیمەشق، کونسوڵخانە و نووسینگەی باڵیۆزخانە لە هەر وڵاتێکدا خاکی ئەو وڵاتەیە. کەواتە ئیسڕائیل هێرشی کردە سەر خاکی ئێمە، ڕژێمی زایۆنی هەڵەیەکی خراپی کرد و دەبێت تەمێ بکرێت کە تەمێ دەکەین.

342/