AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
چوارشەممە

١٠ نیسان ٢٠٢٤

٤:٢٠:٥٠ د.ن
1450492

نوێژی جێژنی ڕەمەزان لە مزگەوتی ئەقسا بە بەشداری 60 هەزار فەلەستینی

نوێژی جێژنی ڕەمەزان لە مزگەوتی ئەقسا بە بەشداری هەزاران فەلەستینی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە بەڕێوە چوو.

 فەلەستینییەکان ئەمڕۆ نوێژی جێژنی ڕەمەزانیان بە شکۆوە لە مزگەوتی ئەقسا بەرێوە برد.

سەرچاوە فەلەستینییەکان ڕایانگەیاند کە سەرەڕای ئەو سنوورانەی کە ئیسرائیل داینابوو، 60 هەزار فەلەستینی لە مزگەوتی ئەقسا نوێژی جێژنی ڕەمەزانیان خوێند.

ئەمە لە حاڵێکدایە کە دەنگی ئەڵڵاهو ئەکبەر لە سەرتاسەری مزگەوتی ئەقسا بەرز بووەتەوە.

پێش نوێژی مزگەوتی ئەقسا لە قسەکانیدا وتی: ئەڵڵاهو ئەکبەر لەسەر ستەمێک لە خەڵکی ئێمەلە غەززە کرا و لەسەر ئەوانەی کە خەیانەتیان لە مزگەوتی ئەقسا کرد. ئەڵڵاهو ئەکبەر لە ستەمکاران و پیلان گێڕان. سڵاو کە خەڵکی غەززە لە سەرلەبەیانی جێژن. ئە دانیشتووانی قودس مافی مزگەتوی ئەقسا بەجێ بێنن.

فەلەستینییەکانی دانیشتووی ڕەفەح نوێژی جێژنیان لە سەر وێرانەکانی مزگەوتی فاروق خوێند.

342/