AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
دووشەممە

٨ نیسان ٢٠٢٤

٨:٣٥:٣٣ د.ن
1450126

ئیسرائیلییەکان لە ترسی وەڵامدانەوەی ئێران خۆراک پاشەکەوت دەکەن

حسێن ئەکبەری باڵوێزی ئێران لە دیمەشق ڕایگەیاند کە ئیسرائیلییەکان لە ترسی وەڵامی یەکلایی ئێران دەستیان کردووە بە پاشەکەوتی کەلوپەلی خۆراکی و لە ئاستی وەڵامی ئێمە ئاگادارن.

 حسێن ئەکبەری باڵوێزی ئێران لە سووریا ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند کە ئیسرائیلییەکان لە ترسی وەڵامدانەوەی ئێمە خۆراک پاشەکەوت دەکەنحسێن ئەکبەری باڵوێزی ئێران لە دیمەشق ڕایگەیاند کە ئیسرائیلییەکان لە ترسی وەڵامی یەکلایی ئێران دەستیان کردووە بە پاشەکەوتی مادەی خۆراکی و لە ئاستی وەڵامی ئێمە ئاگادارن.ناوبراو زیادی کرد: بە پێ شکستی ئەنجومەنی ئاسایش بۆ بڕیاری پێویست بۆ ڕێگری لە دووپات کردنەوەی ئاوەها جەنایەتێکی تۆقێنەر لەلایەن ئیسرائیلەوە، ئێران مافی خۆی بۆ وەڵامدانەوە پارێزراو دەزانێت.ئەکبەری درێژەی دا ئێمە هۆشداریی دەدەینە ئەنجومەنی ئاسایش و نەتەوە یەکگرتووەکان کە بێدەنگ نەبن هەمبەر ئەو جەنایەتە و ئیسرائیل زۆر ترسی هەیە لە تۆڵە کردنەوەی ئێران ، بەڵام وەڵامی ئێران ئاشکرا نییە و بەس ئیسرائیلییەکان لە قووڵایی ئەوە تێدەگەن.

342/