AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
دووشەممە

٨ نیسان ٢٠٢٤

٨:٣٣:٥٦ د.ن
1450123

ئێران یەکەم کۆنگرەی نێودەوڵەتی ئەتۆمی بەڕێوە دەبات/ تۆمار کردنی دەسکەوتی نوێی ئەتۆمی

سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی وتی: یەکەم کۆنگرەی نێودەوڵەتی ئەتۆمی لە مانگی گوڵاندا بەڕێوە دەبەین.

 محەمەد ئیسلامی سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی لە کۆنگرەی ڕۆژنامەڤانی کە ئەمڕۆ بە بۆنەی ڕۆژی نەتەوەیی تەکنۆلۆژیای ئەتۆمی بەڕێوەچوو، بە ئاماژە بە گەڵاڵەی گەشەی هێزگە ئەتۆمییەکان، ڕایگەیاند: گەڵاڵەی ٢٠ هەزار مێگاواتی کە لەلایەن ڕێبەرەوە جەختی لەسەر کرابوو، ساڵی ڕابردوو دەست پێکرا. ئەو گەڵاڵە لە هێزگەکانی ٢ و ٣ لە بووشێهر و هێزگەکانی دیکە لە سیستان و بلوچستان، هورموزگان و خووزستان دەستی پێکراوە.

ناوبراو وتیشی: یەکەم کۆنگرەی نێودەوڵەتی ئەتۆمی لە مانگی گوڵانی ئەمساڵ بەڕێوە دەبەین.

سەرۆکی ڕێکخراوی ئەتۆمی ڕایگەیاند: لە ساڵی ١٤٠٠ وتمان هەوڵ دەدەین هەرای ئەتۆمی لەناو ببەین و لە هەموو بوارەکاندا گەشەی پێبدەین و کاریگەریی لە سەر ژیانی خەڵک نیشان بدەین.

ئیسلامی لە ئەو لێدوانەدا ڕایگەیاند: لە پزیشکی و ڕادیۆدەرماندا ١٥ دەستکەوتی نوێمان تۆمار کردووە کە دوانین بڵێین ڕێکخراوی ڕادیۆدەرمانی ئێران لە پلەی سێهەمی جیهاندایە . ڕادیۆدەرمانەکانی گریێ شێرپەنجەیی لەوانە پرۆستات چارەسەر دەکات.

342/