AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
دووشەممە

٨ نیسان ٢٠٢٤

٨:٣٣:٢٩ د.ن
1450122

شەڕی غەززە بوەستێت حکوومەتی نتانیاهۆ دەڕووخێت

فەرماندەی گشتی ئەرتەشی ئێران وتی: مانەوەی حکومەتەکەی نەتانیاهۆ پەیوەستە بە شەڕی غەززە و ئەگەر شەڕەکە بوەستێت حکومەتەکەیان دەڕوخێت.

 "ئەمیر سەردار سەید عەبدولڕەحیم مووسەوی"، فەرماندەی گشتیی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران، بە ئاماژەدان بە تاوانەکانی زایۆنیستەکان لە غەززە و ڕێگریی ئەمریکییەکان بۆ ئاگربەست، وتی: مانەوەی حکومەتی نەتانیاهۆ بەندە بە شەڕی غەززە ، وە ئەگەر شەڕەکە بوەستێت حکومەتەکەیان دەڕوخێت.

موسەوی جەختی لەوە کردەوە کە ڕژێمی زایۆنی لە تاڵاوی غەززە نوقم بووە.

وتیشی: ڕژێمی زایۆنی بە پشتیوانی تەواوی ئەمریکییەکان، ماوەی شەش مانگە خۆی ئاگری تێبەرداوە و هیچ دەستکەوتێکی بەدەست نەهێناوە. زایۆنیستەکان هەوڵیاندا زیان بە حەماس بگەیەنن و لە ناویان ببەن، بەڵام گروپە ئازا و بەتواناکانی حەماس بەهێز و وریا وەستانەوە و زایۆنیستەکان تەنانەت نەیانتوانی دیلەکانیان ئازاد بکەن.

342/