AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
دووشەممە

٨ نیسان ٢٠٢٤

٨:٣٢:٣٢ د.ن
1450120

سەید حەسەن نەسڕوڵڵا باسی هێرشەکەی ئیسڕائیل بۆ سەر دیمەشق دەکات/ کاردانەوەی ئێران بەڕێوەیە

سکرتێری گشتیی حزبوڵڵای لوبنان لە وتەکانیدا بە ئاماژەدان بە هێرشی ئەم دواییەی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر کونسوڵخانەی ئێران لە دیمەشق، بە توندترین و گەورەترین دەستدرێژیی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر سووریا لە ساڵانی ڕابردوودا وەسفی کرد.

وتاری سەید حەسەن نەسروڵڵا ئەمینداری گشتیی حزبوڵڵای لوبنان بە بۆنەی ڕێوڕەسمی یادی شەهیدبوونی سەردار زاهیدی و هاوڕێکانی لە ئەنجامی هێرشی تیرۆریستی ڕژیمی زایۆنی بۆ سەر بەشی کونسوڵگەریی باڵوێزخانەی کۆماری ئیسلامی لە ئێران لە دیمەشق، کەمێک پێش ئێستا دەستی پێکرد.

سەید حەسەن نەسڕوڵا ڕایگەیاند: بە ئامانجگرتنی ڕاوێژکارانی ئێرانی لە کونسوڵخانەی ئێران لە دیمەشق بە گەورەترین هێرشی ئیسرائیل لە جۆری خۆی دادەنرێت لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا. ئەم هێرشە بەهۆی شکستی شەڕی سوریاوە بوو کە تێلاڤیڤ لە پشتیەوە بوو.

سکرتێری گشتیی حزبوڵڵای لوبنان بە ئاماژە بە هێرشی ئەم دواییەی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر کونسوڵخانەی ئێران لە دیمەشق وتی: ئەمریکا، ئیسرائیل و هەموو جیهان ئەو پەیامەیان پێگەیشتووە کە کاردانەوەی ئێران بەڕێوەیە و ئەمە مافی ئەو وڵاتەیە.

لە درێژەی قسەکانیدا وتی: داگیرکەران کونسوڵخانەی ئێرانیان کردە ئامانج و ڕاوێژکارە سەربازییەکانی ئێران شەهید بوون. ئەمە لە کاتێکدا بوو کە بوونیان لەم شوێنەدا شتێکی یاسایی و لە شێوەی داب و نەریتیدا بوو. هەروەها ئەمریکا و بەشێک لە وڵاتانی ئەورووپایی باسیان لە ڕۆڵی کونسوڵخانەی ئێران لە دیمەشق کرد.

نەسروڵڵا وتی: هێرش بۆ سەر ڕاوێژکارانی ئێران لە کونسوڵخانەی ئەو وڵاتە لە دیمەشق گەورەترین دەستدرێژی ئیسرائیلە بۆ سەر سووریا لە چەندین ساڵ لەمەوبەرەوە.

وتیشی: ئەو پاگەندانەی کە دەڵێن ئێران بڕیاردەرە لە سووریا بە هیچ شێوەیەک ڕاست نین و ئەو هاوکارییەی کە ئێران لە کاتی شەڕدا پێشکەشی کرد بۆ ئەوە بوو کە دڵ ڕەش و تیرۆریستان و ئیسرائیلییەکان زاڵ نەبن بەسەر ناوچەکەدا. ئەمە ئەرکێکی پیرۆزە.

342/