AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
دووشەممە

٨ نیسان ٢٠٢٤

٨:٣٢:٠٧ د.ن
1450119

ئەمریکا بەرپرسیارە لە هێرشکردنە سەر کونسوڵخانەی ئێران/ ڕژێمی زایۆنیستی سزا دەدرێت

وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: له دیمەشقەوه به دەنگی بەرز ڕایدەگەیێنم که ئەمریکا بەرپرسه له هێرشەکەی سەر کونسوڵخانه ی ئێران و دەبێت لێپرسینەوەی لەگەڵدا بکرێت.

 حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی تورکیا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی هاوبەش لەگەڵ هاوتا سوورییەکەی وتی: لەگەڵ بەشار ئەسەد وتووێژی گرنگ و بەسوودمان هەبوو. سوریا وەک میحوەری بەرخۆدان هەمیشە لە لایەن ئێمەوە ڕاوێژ دەکرێت.

ناوبراو زیادی کرد: پاش ٦ مانگ ڕژێمی زایۆنی بە پشتیوانی ئەمریکا درێژە بە تاوانەکانی خۆی دەدات. تاوانە تیرۆریستی و جەنگییەکانی ئەم دواییەی ئیسرائیل بە کەڵک وەرگرتن لە فڕۆکە جەنگییەکان و مووشەکەکانی ئەمریکا لە دژی باڵیۆزخانەی ئێران لە دیمەشق لاپەڕەیەکی نوێی پێشێلکردنی ڕێسا نێودەوڵەتییەکان بوو لەوان ڕێککەوتننامەکانی ڤیەننا.

وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند: کۆبوونەوەیەکی نائاسایی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی دوای کاتژمێرێک له هێرشی تیرۆریستی ئەم ڕژیمه له تاران بەڕێوەچوو. من لە دیمەشقەوە بە دەنگی بەرز ڕایدەگەیەنم کە ئەمریکا بەرپرسیارە لەم ڕووداوە و دەبێت لێپرسینەوەی لەگەڵدا بکرێت. ڕژێمی ئیسرائیل سزا دەدرێت. دەنگی نەرێنی ئەمریکا و دوو وڵاتی ئەورووپی بۆ دەرکردنی بەیاننامەیەک کە ئیدانەی ئەم هێرشە دەکەن، نیشانەی گڵۆپی سەوزی ئەمریکایە و ئەمریکاش دەبێت وڵامدەر بێت لە هەڵسوکەوت و پشتیوانییەکانی بۆ ئەم ڕژێمە.

342/