AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
یەکشەممە

٧ نیسان ٢٠٢٤

٢:٥٧:٤١ د.ن
1449810

سزادانی ئیسرائیل وانەیەکی دژوار دەبێت بۆ ئەم ڕژیمە

سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی لە کاردانەوە بە هەوڵی ئیسرائیل بۆ هێرش بۆ سەر کونسوڵخانەی ئێران وتی: گەلی ئێران، ئیسرائیل سزا دەدات کە دەبێتە وانەیەکی سەخت و پڕ لە ئەزموون.

 محەمەد باقر قاڵیباف لە مەجلیسی شۆرای ئیسلامی بە ئاماژە بە هێرشی تیرۆریستی ئیسرائیل بۆ سەر کونسوڵخانەی ئێرنا لە دیمەشق، وتی: بە بۆنەی شەهادەتی سەردارانی ئێرانی لە ئەو هێرشەدا، سەرەخۆشی دەکەم لە بنەماڵەیان و گەلی ئێران .

قاڵیباف وتیشی: ئیسرائیل بە ئەو هێرشە جارێکی دیکە سەلماندی کە لە جەنایەتدا هیچ سنوورێک ناناسێت و هەموو یاسا نێودەوڵەتییەکان پێشێل دەکات.

هەروەها درێژەی دا: سەردەمی سەرەڕۆیی ئیسرائیل بە پشتیوانی ئەمریکا کۆتایی هاتووە و دوای 7 ی ئۆکتۆبەرەوە بۆنی لەناوچوونی ئیسرائیل بڵاو بووەتەوە.

ناوبراو جەختی کرد کە گەلی ئێران، ئیسرائیل سزا دەدات کە وانەیەکی ئەزمووندار و سەخت دەبێت و لەناوچوونی ئەو ڕژێمە خێرا دەکاتەوە.

342/