AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
یەکشەممە

٧ نیسان ٢٠٢٤

٢:٥٥:٤٧ د.ن
1449806

هێرشی پۆلیسی تورکیا بۆ سەر لایەنگرانی فەلەستین/ 43 کەس دەستگیرکران

پۆلیسی تورکیا هێرشی کردە سەر کۆبوونەوەی لایەنگرانی خەڵکی غەززە کە خوازیاری کۆتایی هێنان بە پەیوەندییە بازرگانییەکانی ئەنقەرە و ڕژێمی زایۆنیستی بوون و دەیان کەسیان دەستبەسەر کرد

 سەرەڕای پشتیوانیی زارەکیی بەرپرسانی باڵای حکوومەتی تورکیا لە گەلی فەلەستین و شەرمەزارکردنی تاوانەکانی ڕژیمی زایۆنیستی، میدیاکان و بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی تورکیا بە بڵاوکردنەوەی وێنە ڕایانگەیاندووە کە پۆلیسی ئەم وڵاتە بە توندوتیژی کۆبوونەوەی لایەنگرانی فەلەستینیان لە شاری ئەستەنبوڵ بڵاوەپێکرد.

دوێنێ شەممە، بە بانگەوازی گرووپی "هەزاران گەنج بۆ فەلەستین" لە گۆڕەپانی تەقسیم لە ئەستەنبوڵ، هەزاران کەس لە خەڵکی تورکیا گردبوونەوەیەکیان بەڕێوەبرد.

ئەم گردبوونەوەیە بۆ پشتیوانی لە گەلی فەلەستین لە غەززە و بە دروشمی "بازرگانی لەگەڵ ئیسرائیل ڕابگرن" بەڕێوەچوو، پۆلیس هێرشی کردە سەر ئەو گردبوونەوە و دەیان کەسی دەستگیرکرد.

"ئیسرائیل تاوان ئەنجام دەدات، ئاکەپە (پارتەکەی ئەردۆغان) هاوکارە"، "ئازادی فەلەستین لە ڕووبارەوە بۆ دەریا"، "ئیدانەی ئیسرائیل بەس نییە، پەیوەندییە بازرگانییەکان بپچڕێنن" دروشمی ئامادەبووانی کۆبوونەوەی گەلی تورکیا لە گۆڕەپانی تەقسیم بوو.

342/