AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
ھەینی

٥ نیسان ٢٠٢٤

٣:٠٩:٥٩ د.ن
1449273

هێمای بەرخۆدانی وان زیندانی کرا

ئەو ناڕازییە کوردە کە لە خۆپیشاندانەکانی وان و لە کاتی دەستبەسەرکردنی لەلایەن پۆلیسەوە بە زەردەخەنەی خۆی بووە مانشێتی هەواڵەکانی تورکیا، زیندانی کرا.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەممەد ئۆرهان، خۆپیشاندەری کورد کە لە کاتی دەستبەسەر کردنی لەلایەن پۆلیسەوە بە زەردەخەنەی خۆی بووە مانشێتی هەواڵەکانی تورکیا، بە فەرمانی دادگا ڕەوانەی زیندان کرا.

محەممەد ئۆرهان کە هێشتا تەمەنی ١٨ ساڵ نییە، لە کاتی ناڕەزایەتی دوو ڕۆژەی خەڵکی شاری وان، دژی لابردنی سەرۆکی شارەوانی کورد لەو شارە، هاتبووە سەر شەقام و بەشداری کردبوو، لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرکرا.

وێنەیەکی ئەو تازەلاوە کورد بڵاوکرایەوە کە پێدەکەنێت و دوو پۆلیس دەستبەسەریان کردووە، ئەم وێنە بە خێرایی لە میدیاکانی تورکیادا وەک "هێمای بەرخۆدان" بڵاوکرایەوە.

342/