AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
ھەینی

٥ نیسان ٢٠٢٤

٣:٠٩:٣٨ د.ن
1449272

هیچ کردەوەیەکی دوژمنانی ئێران بێ وڵام نابێت

فەرماندەی گشتیی سپای پاسدارانی وتی: هۆشداری دەدەین کە هیچ چالاکیەکی هیچ دوژمنێک دژ بە ئێرا بێ وەڵام نابێت. هونەری نەتەوەی ئێران شکاندنی دەسەڵاتی ئیمپراتۆریەتەکانە.

 سەردار حسێن سەلامی فەرماندەی سپای پاسدارانی شۆڕشێ ئیسلامی لە وتارێکدا پێش وتاری نوێژی هەینی لە ڕۆژی قودس لە تاران وتی: ئەمڕۆ تەرمی موجاهیدانی گەورەمان بەدەستەوەیە. شەهید سەردار "محەمەد ڕەزا زاهیدی" کە ئێمە پێمان دەوت"عەلی"، موجاهیدێکی سەربەرز بوو، پیاوێکی ڕاستگۆ بوو.

وتیشی: شەهید زاهیدی لە 43 ساڵ لەمەوبەرەوە تا ئەمڕۆ جلوبەرگی جیهادی لەبەردایە.

فەرماندەی گشتیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی وتی: ڕژێمی زایۆنی ناتوانێ لەو فیتنەیانەی کە دروستی کردووە خۆی دەرباز بکات . هۆشداری دەدەین کە هیچ کارێکی هیچ دوژمنێک لە دژی نیزامی کۆماری ئیسلامی بێ وەڵام نامێنێتەوە. هونەری نەتەوەی ئێران شکاندنی دەسەڵاتی ئیمپراتۆریەتەکانە.

ئەمریکا لە چەقی ڕق و کینەی جیهانیدایە

سەردار سەلامی وتی: ئەمریکا بە بێ حیکمەتی سیاسی، تێچووی سیاسی و ئابووری و ئەمنیی قورسی بۆ پاراستن و مانەوەی ئەم دەسەڵاتە بێ ڕەگ و ڕیشەیە بەرکەوتووە، کە ڕووخانی زۆر مومکینە و نزیکە بە فەزڵی خودا. ئه مڕۆ تاوانه کانی ڕژێمی زایۆنی به پاڵپشتی ئەمریکایە. ئەمریکا ئێستا کەوتووەتە بەر  ڕق و کینه جیهان به تایبه ت له جیهانی ئیسلامیدا.

فەرماندەی گشتیی سپای پاسداران وتی: ئەو پەیامانەی لە ناوخۆی غەززەوە بۆمان دەگوازرێنەوە ئەوەیە کە دەڵێن ئێمە هیچ کێشەیەکمان نییە بۆ درێژەدان بەم خۆڕاگرییە، پتەو بن کە ڕژێم لە غەززە دەنێژین.

342/