AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
پێنجشەممە

٤ نیسان ٢٠٢٤

٢:٤٦:٠٤ د.ن
1449081

سێ هێرشی هاوکاتی تیرۆریستانی جەیشولزولم بۆ سەر سپا لە باشووری ئێران

هێرشی سەرنەکەوتووی تاقمی تیرۆریستی جەیشولزەلوم بۆ سەر بارەگای سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی لە شاری ڕاسکی باشووری ئێران.

 کەمێک پێش ئێستا تاقمی تیرۆریستی جەیشولزولم هەوڵیدا بە هێرشێکی چەکداری هێرش بکاتە سەر بارەگاکانی سپای پاسدارانی لە شاری ڕەسک، بەڵام بە بەرخۆدانی هێزەکانی سپا ئەو هێرشە تێکشکێندرا.

سەرچاوە ئاگادارەکان ڕایانگەیاند کە ئەو هەواڵانەی بڵاوکراوەتەوە لەسەر ململانێی لە شاری سەرباز درۆیە.

گیانلەدەستدان و برینداربوونی ٣ تیرۆریست لە شاری ڕاسک

سێ ئۆپراسیۆنی تیرۆریستی لە یەک کاتدا لە بنکەی پۆلیسی چابەهار ١١، فەیلەقی سپای چابەهار و فەیلەقی سپای ڕاسک ئەنجامدراون.

تا ئێستا ٣ تیرۆریست بریندار بوون و یەکێکیان کوژراوە و پێکدادان و ڕاوەدوونانی تیرۆریستان تا ئێستاش بەردەوامە.

342/