AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
پێنجشەممە

٤ نیسان ٢٠٢٤

٢:٤٥:٣٥ د.ن
1449080

هێرشی جەیشولزوڵم بۆ سەر بنکەی سپای پاسداران لە ڕاسک و چابەهار شکستی هێنا/ کوژرانی تیرۆریستان

هێرشە تیرۆریستییەکەی تاقمی جەیشولزوڵم بۆ سەر بارەگای سەربازی لە شاری ڕاسک و چابەهار بە کوژران و برینداربوونی تیرۆریستان شکستی هێنا.

 بەرەبەیانی ئەمڕۆ، تاقمی تیرۆریستی جەیشولزوڵم بە هێرشێکی چەکداری پەلاماری چەند بارەگایەکی سەربازیان لە باشووری شارەکانی سیستان و بەلووچستان دا، بەڵام بەهۆی خۆڕاگریی هێزەکانی پۆلیس و سپا شکستیان هێنا.

لە سەرەتای شەڕ و پێکدادانەکانی شاری ڕاسک، هێزەکانی تاقمی تیرۆریستی جەیشولزوڵم لە بەرزاییەکانی نەخۆشخانەی ڕاسکەوە تەقەیان لە بارەگاکانی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی کرد کە بە هێزەکانی سپای پاسدارانی وڵامی ئەو هێرشەیان دایەوە.

عەلیرەزا مەرحەمەتی لە گفتوگۆ لەگەڵ پەیامنێری مێهر وتی: کاتژمێر ١٠ی شەوی ڕابردوو هێرشێکی تیرۆریستی بۆ سەر بارەگای سەربازیی ڕاسک و چابەهار ڕوویدا.

ناوبراو شکستی تێرۆریستان لە چوونە ناو بارەگای سپای پاسدارانی لە ڕاسک ڕاگەیاند و زیادی کرد: تیرۆریستان لە شاری ڕاسک، لە کاتی هێرشێکی چەکداریدا، بە نیاز بوون بچنە ناو بارەگای سپای پاسداران، بەڵام سەرکەوتوو نەبوون.

ستوان کەریمی یەکێک لە ئەفسەرانی پۆلیسی چابەهار ١١ شەهید بوو

ستوان کەریمی یەکێک لە ئەفسەرانی پۆلیسی بنکەی پۆلیسی چابەهار شەهیدی دووەمی هێرشی تاقمی تیرۆریستی جەیشولزوڵومە بۆ سەر ئەم بنکەی پۆلیسە.

جێگری پارێزگاری سیستان و بەلوچستان وتی:
لە تێکهەڵچوونێکدا لەگەڵ گرووپی جەیشولزوڵوم، سێ ئەندامی هێزە ئەمنییەکانی ئێران شەهید بوونە.

ئەم هەواڵە نوێ دەکرێتەوە...

342/