AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
پێنجشەممە

٤ نیسان ٢٠٢٤

٢:٤٤:٢٦ د.ن
1449078

بەرپرسیارێتی چڕ بوونەوەی ئاڵۆزییەکان لە ئەستۆی پاڵپشتەکانی ئیسرائیلە

جێگری سیاسی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی: ئەمڕۆ بەرپرسیارێتی چڕ بوونەوەی ئاڵۆزییەکان لە ناوچەکە لە ئەستۆی ئەو وڵاتانەیە کە بە پاڵپشتی خۆیان لە ئیسرائیل یان بێدەنگی ڕاگرتن و هاوڕێیەتی خۆیان بوونەتە هۆی زیاد کردنی هەڵسوکەوتە سەرەڕۆیانەکانی ئەو ڕژێمە.

 دەنگ لی، جێگری ناوچەیی وەزارەتی دەرەوەی چین لە پێوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ عەلی باقری جێگری سیاسی وەزیری دەرەوەی ئێران سەبارەت بە هێرشی ئەم دواییەی ئیسرائیل بۆ سەر بینای باڵوێزخانەی ئێران لە دیمەشق گفتوگۆی کرد.

ئەو بەرپرسە چینیە بە ڕاگەیاندنی هەڵوێستی وڵاتەکەی لە ئیدانە کردنی ئەو هێرشە، ئەوەی پێشێل کرانی بەرچاوی کۆنواسنیۆنی ڤیەنا، جاڕنامەی نەتەوەیەکگرتووەکان و مافی نێودەوڵەتی وەسف کرد.

عەلی باقریش لە ئەو گفتوگۆیەدا وێڕای دەربڕینی داخ لە بەردەوام بوونی کۆمەڵکوژی لە غەززە وتی کە هەڵوێستی ئەمریکا و هەندێک وڵاتی ڕۆژاوایی لە ئیدانە نەکردنی هەوڵەکانی ئەو ڕژێمە بووەتە هۆی بەردەوام بوون و زیاد بوونەوەی ئاڵۆزییەکان لە ناوچەکە و ئەمڕۆ بەرپرسیارێتی چڕ بوونەوەی ئاڵۆزییەکان لە ناوچەکە لە ئەستۆی ئەو وڵاتانەیە کە بە پاڵپشتی خۆیان لە ئیسرائیل یان بێدەنگی ڕاگرتن و هاوڕێیەتی خۆیان بوونەتە هۆی زیاد کردنی هەڵسوکەوتە سەرەڕۆیانەکانی ئەو ڕژێمە.

342/