AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
پێنجشەممە

٤ نیسان ٢٠٢٤

٢:٤٣:٢٢ د.ن
1449076

دۆخی چابەهار و ڕاسک ئاساییە/ 15 تیرۆریست کوژران

فەرماندەی هێزی زەمینی سپای پاسداران وتی: لە سێ ئۆپراسیۆنی تیرۆریستی کە لە یەک کاتدا لە بنکەکانی پۆلیسی چابەهار، ڕاسک، دەریابانی و یازدەی چابەهار ئەنجام دراون، ١٥ تیرۆریست کوژراون.

 سەردار محەمەد پاکپوور سەبارەت بە دوایین دۆخی ئۆپراسیۆنە تیرۆریستییەکانی باشووری سیستان و بەلوچستان، وتی: لە نیوەی شەوی ڕابردووەوە ئۆپەراسیۆنی تیرۆریستان بۆ سەر بنکەی سپای فەیلەقی شاری چابەهار و ڕاسک و بنکەی پۆلیسی دەریاوانی و بنکەی پۆلیسی ١١ی چابەهار دەستی پێکرد.

وتیشی: لەم سێ ئۆپراسیۆنە تیرۆریستییەدا کە لە یەک کاتدا ئەنجام دراون، ١٥ تیرۆریست کوژراون، کە ڕەنگە بۆ ١٨ کەس زیاد بکات، حەت هێزی ئەمنیش شەهید بوون، ٤ کەسیان لە هێزی پۆلیس و ٣ کەسیان لە سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی بوون.

فەرماندەی هێزی زەمینی سوپای پاسداران ڕاشیگەیاند: دۆخی ئەمنی چابەهار و ڕاسک بە شێوەیەکی ئاسایی بەردەوامە و هیچ کێشەیەک نییە.

342/