AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
پێنجشەممە

٤ نیسان ٢٠٢٤

٢:٤٢:٤٤ د.ن
1449075

یەکێتی ئەورووپا ئەبێ هەوڵە تیرۆریستیەکەی ئیسرائیل ئیدانە بکات

وەزیری دەرەوەی ئێران لە گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەورووپا لەسەر زەروورەتی ئیدانە کردنی هەوڵی ئەم دواییەی ئیسرائیل لە هێرش بۆ سەر کونسوڵخانەی ئێران لە دیمەشق جەختی کرد.

 حسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان لە گفتوگۆی تەلەفۆنی لەگەڵ جۆزێف بورل، نوێنەری باڵای یەکێتی ئەورووپا، وتی: بەرپرسانی ئەورووپی بەردەوام ئێران بۆ دان بەخۆدانان بانگهێشت دەکەن، ئەمە لە حاڵێکدایە کە ئیسرائیل بە پێشێل کرانی یاساو ڕێسا نێودەوڵەتییەکان، هێرشی کردووەتە سەر شوێنێکی دیپلۆماتیک.

هەروەها وتیشی: جگە لە شەهادەتی حەوت هاووڵاتی ئێرانی لە پۆستی دیپلۆمات و ڕاوێژکاری سەربازی و شەش هاووڵاتی سووری، ئاشتی و ئاسایشی ناوچەیی لەلایەن ئیسرائیلەوە پێشێل کراوە.

ئەمیرعەبدوڵڵاهیان ڕاشیگەیاند: بەداخەوە کۆمەڵکوژی و جەنایەتی جەنگی ئیسرائیل بە پاڵپشتی ئەمریکا لە غەززە بەردەوامە و ئەگەر ئەمریکا هەوڵی جیدی نەدات بۆ کۆنترۆڵی ئیسرائیل ، ئەوا ئەو وڵاتە بەرپرسی راستەوخۆی تەشەنە سەندنی ئاڵۆزییەکان لە ناوچەکە دەبێت.

وەزیری دەرەوەی ئێران وتیشی: چاوەڕوانی دەکرێت کە یەکێتی ئەورووپا لە هەوڵێکی ڕاستبینانە و بەپەلەدا، ئەو جەنایەتە ئیدانە بکات.

342/