AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
چوارشەممە

٣ نیسان ٢٠٢٤

٩:٢٢:٤٣ د.ن
1448857

وەڵامی ئێران بە ئیسرائیلییەکان قورس و یەکلاکەرەوە دەبێت

کارناسی سیاسەتی دەرەوە وتی وەڵامی ئێران بە هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر بیانی کونسوڵخانەی ئێران لە دیمەشق، بۆ ئەو ڕژێمە پڕ تێچوو دەبێت.

 ئەسغەر زارعی کارناسی پرسەکانی سیاسەتی دەرەوە بە سەربزێوانە و مەترسیدار وەرسف کردنی هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر کونسوڵخانەی ئێران لە دیمەشق ڕایگەیاند: ئیسرائیل لە دۆخێکدا ئەو جەنایەتەی ئەنجام دا کە لە لووتکەی داماوی لە ئیدارەی شەڕێکە کە لە شەش مانگی ڕابردووەوە لە غەززە دەستی پێکردووە. هەروەها ئەو ڕژێمە سەرەڕای پشتیوانییەکانی ئەمریکا و وڵاتانی ئەورووپی نەیتوانیوە لە ئەو شەڕەدا بگاتە ئامانجە سێ قۆڵییەکانی خۆی لەوانە کۆچاندنی زۆرەملێ خەڵکی فەلەستین، ئازادی ئەسیرەکان و لەناوبردنی حەماس.

پاڵپشتییە نێودەوڵەتییەکان لە شوێنە دیپلۆماتیکەکان بنەمایەکی قبووڵ کراو لە مافی نێودەوڵەتییە

ناوبراو بە وتنی ئەوەی کە شوێنە دیپلۆماتیکەکان بە پێ کۆنواسنیۆنەکانی 1961 و 1963 ی ڤیەنا سەبارەت بە مافی دیپلۆماتیک و مافی کونسوڵی بەتواوەتی پارێزراون درێژەی دا: پاڵپشتییە نێودەوڵەتییەکان لە شوێنە دیپلۆماتیکەکان بنەمایەکی قبووڵ کراو لە مافی نێودەوڵەتییە و ئەو هێرشە دەستدرێژییەکی دیکەی ئیسرائیل بۆ سەر پەیامنە نێودەوڵەتییەکانی خستەڕوو.

زارعی وتی: لەمەوبەدوا، هەر شوێنێکی دیپلۆماتیکی ئیسرائیل ، دەتوانێت وەکوو ئامانجێکی ئەمنیەتی بۆ گرووپەکانی بەرخۆدان و دژبەرەکانی ئو ڕژێمە، بکرێتە ئامانج.

هەروەها وتی : تا ئێستا ئیسرائیل هەزاران جار هێرشی کردووەتە سەر سووریا بەڵام ئەمەی دوایی سەربزێوییەکی نوێ بوو کە لەگەڵ کاردانەوەی کۆمەڵگای جیهانی بەرەوڕوو بووەتەوە و هەمووان ئیدانەیان کرد.

ئەو کارناسە زیادی کرد: ئەو هێرشە لە کاردانەوە بە هەوڵی بەرخۆدانی عێراق لە دژی بنکەیەکی ستراتیژیکی هێزی دەریایی ئیسرائیل بوو و جەختی کرد کە ئیسرائیل بەدڵنیاییەوە لە شوێن و کاتی گونجاودا وەڵامی پێویست وەردەگرێت کە زۆر قووڵ و پڕ لە تێچوو دەبێت بۆی.

342/