AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
چوارشەممە

٣ نیسان ٢٠٢٤

٩:٢٢:١٤ د.ن
1448855

ئیسرائیل بۆ دەرچوون لە بنبەستی ئێستا هێرشی کردە سەر کونسوڵخانەی ئێران

قاسم سەلمان عەبودی، نووسەر و شرۆڤەکاری عێراقی لە گفتوگۆ لەگەڵ هەواڵنێری مێهر، هیرشی تیرۆریستی بۆ سەر کونسوڵخانەی ئێران لە سووریای بەهۆی سەرلێشێواوی ئیسرائیلییەکان لە بەرەوڕوو بوونەوەی بەرەی بەرخۆادن وەسف کرد.

 گرووپی نێودەوڵەتی: دوای شکستە چارەسەرنەبووەکانی ئیسرائیل هەمبەر بەرخۆدانی فەلەستین، ئەو ڕژێمە ڕۆژی دووشەممە 13 ی خاکەلێوە هێرشی کردە سەر بینای کونسوڵخانەی ئێران لە دیمەشق کە بەهۆیەوە سەرتیپ پاسدار محەمەدڕەزا زاهێدی و چەند هاوسەنگەری شەهید بوون.

قاسم سەلمان عەبودی، نووسەر و شرۆڤەکاری عێراقی لە گفتوگۆ لەگەڵ هەواڵنێری مێهر، هیرشی تیرۆریستی بۆ سەر کونسوڵخانەی ئێران لە سووریای بەهۆی سەرلێشێواوی ئیسرائیلییەکان لە بەرەوڕوو بوونەوەی بەرەی بەرخۆادن وەسف کرد و جەختی کرد ئیسرائیلییەکان بەدوای هەڵاتن لە لێکەوتەکانی پێشێل کرانی یاسا نێودەوڵەتییەکان بەهۆی هێرش بۆ سەر سەروەری ئێران و سووریان.

ڕۆژی دووشەممە ئیسرائیل هێرشی کردە سەر بینای کونسوڵخانەی ئێران لە دیمەشق. بە ڕای ئێوە گرینگترین ئامانجەکانی ئەو ڕژێمە لە ئەو هەوڵە تیرۆریستیە چییە؟

ئیسرائیل لە هەوڵێکی سووکانەدا بۆ چوونە دەرەوە لە بنبەستێک کە بەرخۆدان بۆی ساز کردبوو، هێرشی کردە سەر کونسوڵخانەی ئێران لە دیمەشق.

ئێمە پێمان وایە ئامانج لە ئەو هێرشە، هەڵاتن بەرەو پێشەوەیە چونکوو هێرشی جۆراوجۆر لە لایەن بەرخۆدانەوە لە زەوی و دەریاوە کراوەتە سەر ئیسرائیل.

ئەوان هەوڵ دەدەن بۆ هەڵاتن لە لێکەوتەکانی پێشێل کرانی یاسا نیودەوڵەتییەکان بەڵام سەرناکەون چونکوو هێرش بۆ سەر کونسوڵخانەی وڵاتێک بە واتای ڕاگەیاندنی شەڕە.

لە شەش مانگێک کە لە شەڕی غەززە تێدەپەڕێت ئیسرائیل نەگەییشتووەتە هیچ یەکە لە ئامانجەکانی و ئەوە بووەتە هۆی ناڕەزازیەتی ئیسرائیلییەکان. بەڕای ئێوە چ پێوەندییەک هەیە لە نێوان ئەو هێرشە و شکستەکانی نتانیاهۆ؟

یەکێکی دیکە لە ئامانجەکانی ئیسرائیل بۆ هێرش بۆ سەر کونسوڵخانەی ئێران لە سووریا تێکدانی ڕای گشتی ئیسرائیلییەکان کە بۆ لەناوبردنی دەوڵەتی نتانیاهۆ هاتنە سەر شەقام.

ئێرانیش بەردەوام کەوتووەتە بەر تۆمەتی ئیسرائیلییەکانەوە کە ئەوە ئەوانن کە چەک دەدەنە فەلەستینییەکان و بەتایبەتی ئەوەی کە لەم دواییەدا ئێران ڕاشکاوانە ڕایگەیاند کە پاڵپشتی لە فەلەستین و بەرخۆدان دەکات و هەروەها پێشوازی گەرمی لە بەرپرسانی بەرخۆدان کردبوو.

ئیسرائیل لە سەرەتای شەڕی غەززەوە تا ئێستا هێرشی جۆراوجۆری بۆ سەر بەرژەوەندییەکانی ئێران لە ناوچەکە هەبووە تا بتوانێت ئێران بکێشێتە شەڕی ڕاستەوخۆوە. بە ڕای ئێوە ئەو ڕژێمە توانیویە بگاتە ئەو ئامانجەی خۆی؟

ئێمە پێمان وایە ئامانجی سەرەکی هێرشی ئیسرائیل ، کێشانی ئێران بۆ شەڕی سەربازییە بۆ وەرگرتنی پاڵپشتی نێودەوڵەتی. ئێمە لەسەر ئەو باوەڕەین کاردانەوەی ئێران بە پێ حەزی ئەوان نابێت. ئێران لە کات و شوێنی گونجاودا وەڵامی ئەو هێرشە دەداتەوە.