AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
چوارشەممە

٣ نیسان ٢٠٢٤

٩:٢١:٥٤ د.ن
1448854

گێڕانەوەی هێرشێکی نامرۆڤانە/ میدیاکانی جیهان سەبارەت بە ڕووداوەکەی دیمەشق چی دەڵێن

ئەم ڕاپۆرتە گێڕانەوەی مێدیاکان لە هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر کونسوڵخانەی ئێران لە سووریا لێک دەداتەوە.

 گرووپی نێودەوڵەتی: دوانیوەڕۆی ڕۆژی دووشەممە 13 ی خاکەلێوە ئیسرائیل هێرشی کردە سەر کونسوڵخانەی ئێران لە دیمەشق کە لە چەند بوارەوە زۆر گرینگ بوو یەکێکی ئەوەی کە ئەو بینایە لکێندرابووە بینای باڵوێزخانەی ئێرانەوە و دووهەم ئەوەی کە ئەو بینایە وەکوو بەشێک لە خاکی ئێران دێتە ئەژمار.

گرینگایەتی دیکەی ئەو هەواڵە ئەوە بوو کە باڵاترین ڕاوێژکارانی سەربازی ئێران و چەند هاووڵاتی سووری و لوبنانیشی تێدا بوو کە هەموویان شەهید بوون.

ڕووماڵی هەواڵی هێرشەکە لە مێدیاکانی ناوچەکە

دەستبەجێ دوای ئەو هێرشە، هەواڵدەری دەوڵەتی سووریا هەواڵی تەقینەوەکەی لە نزیکی باڵوێزخانەی ئێرانی ڕاگەیاند.

میدل ئیست نیوز و ئەلمەیادینیش خێرا ئەو هەواڵەیان ڕووماڵ کرد.

دواتریش هەواڵدەری ئەلجەزیرە، ئەلعەرەبیە و ڕۆژنامەی ئیسرائیلی هائارتس و یەدیعوت ئەو هەواڵەیان بڵاو کردەوە و هەر ئەوە بووە هۆی بەرز بوونەوەی نیگەرانییەکان.

هائارتسیش لە شرۆڤەیەکدا لە ژیرناوی گورزی قورس لە نێوان و حزبوڵڵا نووسی: ئەو هێرشە و تیرۆری ژێنراڵی باڵای ئێرانی نیشانی وەرچەرخانی مەترسیدار لە بەرەی باکووری ئیسرائیلە.

هەروەها شەرقولئەوسەت و جرۆزالم پۆست و سکای نیوز هەواڵی شەهید بوونی سەردار زاهێدیان بۆڵد کردەوە.

ڕووماڵی هەواڵی هێرشەکە لە ئاستی سەروو ناوچەیی

هەواڵدەری ڕۆیتێرز لە یەکەم سەرچاوەکانی هەواڵی ڕۆژاوایی و سەرووناوچەیی بوو کە بە شێوەی بەربڵاو ڕووداوەکانی ڕۆژی دووشەممەی دیمەشقی ڕووماڵ کرد.

ڕۆژنامەی ئەمریکی نیۆیۆرک تایمز و واشنتۆن پۆست هەواڵی هیرشی ئیسرائیل بۆ سەر باڵوێزخانەی ئێران لە دیمەشق وەکوو شوێنێک کە ئەبێ پارێزراو بێت لە هەر جۆرە هێرشێک و هەروەها شەهید بوونی سەردار زاهێدی و ژمارەیەک لە هاوسەنگەرەکانی بڵاو کردەوە.

ئاکسیۆس هەواڵی بێ لایەن بوونی ئەمریکا لە ئەو هێرشەی ڕووماڵ کرد و لە زمانی چەند بەرپرسێکی ئیسرائیلی و ئەمریکییەوە ڕایگەیاند کە ئەمریکا گڵۆپی سەوزی بە ئیسرائیل نیشان نەداوە بۆ ئەو هێرشە.