AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
چوارشەممە

٣ نیسان ٢٠٢٤

٩:٢٠:٠٨ د.ن
1448850

ڕێبەری:شکستی ڕژێمی زایۆنیستی لە غەززە بەردەوام دەبێت

ڕێبەری شۆڕش لە کۆبوونەوەی ڕەمەزاندا لەگەڵ بەرپرسانی وڵات ڕایگەیاند: کار و هەوڵی زۆر باش و چڕ و پڕ لە ئارادایە، بەڵام پێویستی کار لەمانە زیاترە.

 ئێوارەی ئەمڕۆ (چوارشەممە پازدەی خاکەلێوە ١٤٠٣) کۆبوونەوەی بەرپرسانی وڵات و لەگەڵ ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕێبەری باڵای ئێران دەستی پێکرد.

ڕێبەری لەم دیدارەدا بە بەرپرسان وتیان: چاوەڕوانی خەڵک ئەوەیە کە بڕیار و کردەوەی ئابووریی بەرپرسان کاریگەری ئەوتۆی لەسەر ژیانی ئەوان هەبێت؛ ئەم چاوەڕوانییە دەبێت جێبەجێ بکرێت.

ئایەتوڵا خامنەیی جەختیان کرد: ڕاستییەکانی ئابووری لە هەموو وڵاتان وەک یەک نین. لە ئابووری وڵاتدا هەم واقیعی تاڵ و هەم واقیعی شیرین هەیە. بەشە تاڵەکەی پەیوەستە بە ئابوورییەوە، بەرزبوونەوەی نرخەکان، ناسەقامگیری بازاڕ، دابەزینی بەهای دراوی نیشتمانی و کەلێنی چینایەتییە.

بەشە شیرینەکە پەیوەندی بە ئابووری ئەو چالاکییە ژێرخانییە بەرفراوانەوە هەیە کە ئەنجام دەدرێن، کە ئەنجامەکانی لە ماوەی مامناوەنددا دەردەکەون.

لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا وتیان: شکستی ڕژێمی زایۆنیستی لە غەززە بەردەوام دەبێت و ئەم ڕژێمە لە لەناوچوون و هەڵوەشانەوە نزیک دەبێتەوە. هەوڵی نائومێدانەی وەک ئەو کارەی لە سووریا ئەنجامیاندا، لە شکست ڕزگاریان ناکات. بێگومان شەقە زللەی ئەم کارەیان دەخۆن.

342/