AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
سێشەممە

٢ نیسان ٢٠٢٤

٢:٤٨:٣٥ د.ن
1448541

ئیسرائیل بە دەستی پیاوەدلێرەکانی ئێمە سزا دەدرێت/ لەم تاوانە پەشیمانیان دەکەینەوە

ڕێبەری باڵای ئێران دوای شەهادەتی سەرلەشکەر پاسدارا محەمەدڕەزا زاهێدی و کۆمەڵێک لە هاوڕێکانی ، وتی: ڕژێمی وەیشوومە بە دەستی پایوەدلێرەکانی ئێمە سزا دەدرێت و ئەوان لە ئەو جەنایەتە پەشیمان دەبنەوە.

 ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕێبەری باڵای ئێران لە پەیامێکدا بە بۆنەی شەهادەتی سەرداری ئیسلام، سەرلەشکەر محەمەدڕەزا زاهێدی و کۆمەڵێک لە هاوسەرنگەرەکانی بەدەستی ئیسرائیل ، جەختیان کرد: پشتیوان بە خودا ئەوان لە ئەو جەنایەتە پەشیمان دەکەینەوە.

دەقی پەیامی ڕێبەری ئێران لە خوارەوە دێت.

بسم الله الرحمن الرحیم

سەرداری گەورە و فیداکاری ئیسلام، سەرلەشکەر محەمەدڕەزا زاهێدی ، لە پاڵ هاوسەنگەری مەزنی سەردار محەمەد هادی حاجی ڕەحیمی، بە جەنایەتی ئیسرائیلی وەیشوومە شەهید بوون. سڵاو و ڕەحمەتی خودا و ئەولیاکانی لە ئەوان و دیکەی شەهیدەکانی ئەو ڕووداوە و لەعنەتیش لە دەسەڵاتدارانی ڕژێمی ستەمکار.

شەهیدانی ئێمە لە خودای گەورە، نیشانی گیانفیداییان وەرگرت و ئێستا لە نێو ئاپۆڕەی چاکەکاران و ئەولیای خودا لە بەهەشتدان.

سەردار زاهێدی لە شەستەکانەوە لە مەیدانی مەترسیدار و گیانفیدایی، چاوەڕوانی شەهادەت بوون. ئەوان شتێکیان لەدەست نەداوە و خەڵاتی خۆیان وەرگرتووە، خەمی لەدەستدانی ئەوان بۆ گەلی ئێران و بەتایبەتی ئەوانە کە دەیانیانناسی قورسە.

ڕژێمی نگریسی بە دەستی پیاوەدلێرەکانی ئێمە سزا دەدرێت. ئەوان لە ئەو جەنایەتە پەشیمان دەکەینەوە پشتیوان بە خوا.

والسلام علی عبادالله الصاحین

سەید عەلی خامنەیی

342/