AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
سێشەممە

٢ نیسان ٢٠٢٤

٢:٤٧:٢١ د.ن
1448539

ئەمریکا ڕاستەوخۆ بەرپرسیارە لە تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی

ڕاوێژکاری سیاسی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی وتی: بەرپرسیارێتی خراپەکانی ڕژێمی زایۆنی، وەک سوپای بە وەکالەتی ئەمریکا لە ناوچەکە، ڕاستەوخۆ لە ئەستۆی واشنتۆندایە.

 عەلی شەمخانی، ڕاوێژکاری سیاسی ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی و سکرتێری پێشووی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران، لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "X" نووسیویەتی : ڕژیمی زایۆنیستی، وەک سوپای بە وەکالەتی ئەمریکا لە ناوچەکە، بە هێرشکردنە سەر کونسوڵخانەی ئێران لە دیمەشق، گەمژەیییەکی کردووە، کە دەبێ وڵامی بداتەوە.

وتیشی: ئایا واشنتۆن ئاگاداری نیازی ئیسرائیل بێت بۆ ئەنجامدانی ئەم کارە یان نا، هیچ کاریگەرییەکی لەسەر بەرپرسیارێتی ڕاستەوخۆی ئەمریکا لەم تاوانە و دەرئەنجامەکانیدا نییە.

342/