AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
سێشەممە

٢ نیسان ٢٠٢٤

٢:٤٦:٥٦ د.ن
1448538

ژمارەی شەهیدانی هێرشی سەر کونسوڵخانەی ئێران گەیشتە ١٣ کەس

ئاماری کۆتایی شەهیدانی هێرشی سەر کونسوڵخانەی ئێران گەیشتە ١٣ کەس، ٦ هاووڵاتیی سووریاش لە هێرشی سەر کونسوڵخانەی ئێران شەهید بوون.

نزیکەی کاتژمێر ١٧:٠٠ی ئێوارەی دوێنێ، دوژمنی ئیسرائیل بینای کونسوڵخانەی ئێرانی لە دیمەشق لە دیوی جۆلانی داگیرکراوی سوریاوە کردە ئامانج.

میدیاکانی سووریا ڕایانگەیاند کە بەپێی ئامارە سەرەتاییەکان لە ئەنجامی ئەم هێرشەدا ٧ کەس شەهید بوونه کە ڕاوێژکاری سەربازی ئێران بوون.

ئەمڕۆ ڕاگەیێندرا کە شەش هاووڵاتی سووریش لە ناو شەهیدەکاندا هەیە.

342/