AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
سێشەممە

٢ نیسان ٢٠٢٤

٢:٤٦:٢٩ د.ن
1448537

هێرش بۆ سەر کونسوڵخانەی ئێران لە دیمەشق؛ تێلاڤیڤ بەدوای چییە؟

کارناسان پێیان وایە وەڵامی تاران بە هێرشەکەی ئەم دواییەی ئیسرائیل بۆ سەر کونسوڵخانەی ئێران لە دیمەشق یەکلاییە و ئەبێ چاوەڕوان بین تاران کەی و لە کوێ وەڵامی گونجاو بە ئەو هێرشە دەداتەوە.

گرووپی نێودەوڵەتی:ڕۆژی سێزدەی خاکەلێوەی 1403، شەڕکەرە ئێف 35 ەکانی سەر بە هێزی ئاسمانی ئەرتەشی ئیسرائیل بە شەش مووشەک کونسوڵخانەی ئێرانیان کردە ئامانج و بووە هۆی شەهید بوونی 7 کەس لەوانە سەردار محەمەد زاهێدی و جێگرەکەی سەردار محەمەد هادی حاجی ڕەحیمی و چەند ڕاوێژکاری دیکە و بریندار بوونی 12 کەسی دیکە.

هەڵمەتی تیرۆری زایۆنیزم لە دژی بەرخۆدان

دوای شکستی داعش لە سووریا و بەتایبەتی لە 7 ی ئۆکتۆبەرەوە ئیسرائیل ستراتیژی هەزار خەنجەری گرتە پێش و شوێنی نیشتەجێ بوونی هێزەکانی بەرخۆدان، هومارەکان، فڕۆکەخانەکان و ڕاوێژکارانی سەربازی ئێرانی خستە دەستووری کارەوە.

لە ساڵی 1402 شەهید ڕەزی مووسەوی بە هێرش بۆ سەر ماڵەکەی شەهید کرا و هەروەها سەردار حاجی سادق ئومیدزادە جێگری ئیتلاعەتی هێزی سپای قودسی پاسداران و جێگرەکەی لە هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر دیمەشق شەهید کران بەڵام هیچ کامە لە ئەو هەوڵانە نەیتوانیوە ئێران بێ هیوا بکات لە ڕێگای گەییشتن بە ئامانجەکانی بۆ پاڵپشتی یاسایی لە دیمەشق و بەرەی بەرخۆدان.

ئامانج لە تیرۆری فەرماندەکانی هێزی قودس چییە؟

هەندێک لە شرۆڤەکاران بە ئاماژە بە پەسەندکرانی بڕیارنامەی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان و داواکاری کۆمەڵگای جیهانی لە ئیسرائیل بۆ ڕاگرتنی کۆمەڵکوژی لە کەرتی غەززە، هێرشی ئەم دوایی ئیسرائیل بۆ سەر دیمەشقیان جۆرێک هەوڵی نتانیاهۆ بۆ ڕازی کردنی ڕای گشتی ئیسرائیل و هەوڵ بۆ پەرەپێدانی شەڕ لە بەرەی باکووری لێک دەدەنەوە.

لێکەوتەکانی هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر خاکی ئێران

ناسر کەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر باڵەخانەی بەشی کونسوڵی باڵوێزخانەی ئێران لە دیمەشقی بە توندی ئیدانە کرد.

کەنعانی ئەو هێرشەی پێشێل کرانی ئاشكرای یاسا و ڕێسانێودەولەتییەکان بەتایبەتی کۆنوانسیۆنی پێوەندی دیپلۆماتیکی 1961 ی ڤیەنا وەسف کرد و زیادی کرد: شیاوی ئەوەیە کە ئەو ‌هەڵمەتە بە توندترین شێوە لەلایەن کۆمەڵگای جیهانی و نەتەوەیەکگرتووەکانەوە ئیدانە بکرێت.

کەنعانی جەختی کرد: لایەنەکانی ئەو هێرشە خەریکە لێک دەدرێتەوە و بەرپرسیارێتی لێکەوتەکانی لە ئەستۆی ئیسرائیلە.

هەروەها وتیشی: کۆماری ئیسلامی ئێران، وێڕای پارێزراو بوونی مافی خۆی بۆ هەوڵی پێویست هەمبەر ئەو هێرشە، نیسبەت بە شێوەی کاردانەوە و تەمێ کردنیان بڕیار دەدات.

هەندێک لە مێدیا ڕۆژاواییەکان وەکوو فاکس نیوز پێیان وایە کە هێرشی ئیسرائیل لێکەوتە زۆر جیدی لە سەرتاسەری ناوچەکە دەبێت. لە ئێستادا ئیران جگە لە ئەگەری کردنە ئامانجی ناوەندە دیپلۆماتیکەکانی ئیسرائیل لە سەرتاسەری جیهان و کردنە ئامانجی فەرماندە باڵای ئیسرائیلی نێو لیستی ڕەش، دەتوانێت لیستێکی گەورە لە ناوەندە هەستیارەکانی ئیسرائیل وەکوو بەندەرەکان، فڕۆکەخانەکان، ناوەندە بازرگانی و سەربازییەکان بکاتە ئامانج.

دەرەنجام

لە مێژووی شەڕی بەرخۆدان و ئیسرائیل، لە هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر ناوەندە دیپلۆماتیکەکانی ئێران لە دیمەشق وەکوو خاڵی وەرچەرخان یاد دەکرێت. سەرەڕای ئەوەی کە بەرپرسانی بڕیاردەر لە تاران سەلماندیان کە بە سەبر و لۆژیکەوە دەڕواننە گۆڕانکارییەکاندا و ناکەونە داوای هەوڵە هاندەرانەکانی ئیسرائیل بەڵام وەڵامی سەخت بە ئەو سەرەڕۆییەی ئیسرائیل بە دوور لە چاوەڕوانی نییە و ئەبێ چاوەڕوان بین کە لە ڕۆژانی داهاتوودا ئێران و بەرخۆدان چ کات و شوێنێک بۆ وەڵام بە هێرشەکەی ئیسرائیل هەڵدەبژێرن.