AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
سێشەممە

٢ نیسان ٢٠٢٤

٢:٤٥:٤٠ د.ن
1448535

شکستی قورسی ئەردۆغان لە هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی تورکیا چۆن ڕووی دا؟

لایەنگرەکانی ئەردۆغان لە دۆخێکدا لە هەڵبژاردنی شارەوانییەکان شکستی هێنا کە هەموو ئیمکاناتی حکومی بۆ سەرکەوتنیان خرابووە گەڕ.

 گرووپی نێودەوڵەتی: بۆ یەکەم جار لە بیست ساڵی ڕابردوودا، پارتی داد و گەشە پێگەی یەکەمی لەدەست دا و لە بواری هەڵبژاردنەکاندا بووە دووهەمین پارتی تورکیا.

هەڵبژاردنەکانی دوێنێی تورکیا بە بەشداری سەدا 77 ی خەڵک، نزمترین ئاستی بەشداری خەڵکی لە 20 ساڵی ڕابردوو بوو. وادیارە هەڵاسان، هەژاری و ناڕەزایەتی لە کردەوەی حکومەت، هۆکاری ئەو نزم بوونە بووە.

دۆخی سیاسی تورکیا ئێستا لە بەرژەوەندی ئەردۆغان و کابینەکەی نییە چونکوو شارەوانیی ئەنقەرە و ئەستەنبۆڵ و هەروەها چەند شاری ستراتیژیکی دیکە لە دەستی دژبەرانی ئەردۆغاندایە.

پارتی داد و گەشە ڕوو لە لاواز بوونەوە

پارتی کۆماری گەلان توانی لە هەڵبژاردنەکانی شارەوانییەکان 37.74 لەسەدی دەنگی خەڵک بەدەست بهێنێت و ببێتە یەکەم و پارتی داد و گەشەش بە وەدەستهێنانی 35.49 لەسەدی دەنگەکان بووە دووهەم.

داد و گەشە دوێنێ توانی کلیلی 505 شارەوانی بەدەست بهێنێت لە حاڵێکدا کە خولی پێشووی 818 ی بەدەست هێنابوو. ئەو ڕەقەمە لە خولی پێشوودا بۆ پارتی گەلان 23 کە لە دوێنێدا گەییشتە 420 کلیل.

شرۆڤەکارانی تورکیا پێیان وایە کە کشانەوەی کەمال قلیچدار ئۆغڵوو ڕێبەری پارتی کۆماری گەلان و سپاردنی ئەو بەرپرسیارێتییە بە سیاسەتوانی گەنج بە ناوی ئوزگور ئوزەل، ڕۆڵی گرینگی لە سەرکەوتنی ئەو پارتە کۆنە هەبوو چونکوو ئوزەل، پێوەندی باشی لەگەڵ چینە جیاجیاکانی خەڵک و لەوانە گەنجان هەبوو و گەنجانیش سەرەنجی تایبەتیان دایە ئەو و ئەکرەم ئیمام ئۆغڵوو.

ئەردۆغان لە بەرانبەر دوو کێشەی گەورە

ئەردۆغان و پارتەکەی لەلایەک لەگەڵ قەیرانی گەورەی ئابووری بەرەوڕوویە و دووهەمیشئەنجامی هەڵبژاردنی شارەوانیەکان و دابەزینی پێگەی ئەو پارتە بۆ ئاستی دووهەم لە تورکیا، ڕەوایی و ئیعتباری پارتەکەی تووشی کێشە کردووە.

لە هەمان حاڵدا، لە ڕەوتی هەڵبژاردنەکانیش، 17 وەزیری کابینەی ئەردۆغان لە ئەستەنبۆل و ئەنقەرە، بە ئەنجامی دەیان سەردانی گشتی داوایان لە خەڵک کردبوو کە دەنگ نەدەنە دژبەران. بەڵام هیچ یەکە لە ئەو هەوڵانە ئەنجامی نەبوو و ئاک پارتی قورسترین شکسیتی مێژووی 23 ساڵەی خۆی خوارد. ئێستا ئەبێ چاوەڕوان بین کە ئەو شکستی قورسە تا چ ڕادەیەک لە سەر گۆڕانکارییە سیاسییەکانی تورکیا کاریگەری دادەنێت.