AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
دووشەممە

١ نیسان ٢٠٢٤

٢:٣٧:٤٢ د.ن
1448242

زانیاری نوێ لە ئاگرکەوتنەوەی بازاڕی دهۆک

کەمێک پێش ئێستا چەند دوکانێکى بازاڕى دهۆک ئاگرى گرت و زیاتر لە 20 تیمى بەرگرى شارستانى لە شوێنى رووداوەکەن.

ئاگرێکی گەورە لە بازاڕی چەلێ لە دهۆک کەوتووەتەوە، زیاتر لە ١٠٠ دووکان سوتاون و تا ئێستا ئاگرەکە کۆنترۆڵ نەکراوە.

بەهۆى ئەوەى بازاڕەکە دوکانى جلوبەرگى ژنانەى لێیە ئەمە بووەتە هۆى تەشەنەکردنى ئاگرەکە.

تائێستا نازانرێت هۆکارى ئاگرەکە چییە. بەرگرى شارستانى داوا لە خەڵکەکە دەکەن شوێنەکە چۆڵ بکەن.

342/