AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
دووشەممە

١ نیسان ٢٠٢٤

٢:٣٧:٠٠ د.ن
1448241

شکست هێنانی پارتەکەی ئەردۆغان لە هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی تورکیا

دەرئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی تورکیا دەریدەخات کە حزبەکەی ئەردۆغان لە گەورە شارەکاندا شکستی هێناوە.

 جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كانی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كانی توركیا به‌رده‌وامه‌.

له‌ ئه‌نقه‌ره‌ی پایته‌خت، مه‌نسوڕ یاڤاشی كاندیدی جه‌هه‌په‌ له‌ پێش تۆرگوت ئاڵتینۆكی كاندیدی ئاكپارتیه‌وه‌یه‌ و ئه‌ردۆغان ئه‌و شاره‌ی له‌ده‌ستدا.

به‌گوێره‌ی ئه‌نجامه‌ جیاكراوه‌كان مه‌نسوڕ یاڤاش 58.3%ی ده‌نگه‌كانی ئه‌نقه‌ره‌، تۆرگوت ئاڵتینۆك 34.05%ی ده‌نگه‌كانیان به‌ده‌ستهێناوه‌.

له‌ ئیستانبوڵ ئه‌كره‌م ئیمام ئۆغڵوی كاندیدی جه‌هه‌په‌ 50.05% ده‌نگه‌كان، مورات كورومی كاندیدی ئاكپارتی 41.21%ی ده‌نگه‌كانیان به‌ده‌ستهێناوه‌.

له‌ دیاربه‌كری ئایشه‌ سڕی كاندیدی ده‌م پارتی 63.69%ی ده‌نگه‌كان، محه‌مه‌د هالیسی كاندیدی ئاكپارتی 16.37%ی ده‌نگه‌كانیان به‌ده‌ستهێناوه‌.

له‌ شاری كه‌هره‌مان مه‌ڕه‌ش فوراد ئۆرگولی كاندیدی ئاكپارتی 40.79%ی ده‌نگه‌كان و محه‌مه‌د ئایدۆگاری كاندیدی پارتی ئاسودەژیانی نوێ ده‌نگه‌كانیان به‌ده‌ستهێناوه‌.

له‌ ئه‌نتاڵیای گه‌شتیاری ڤاهاپ سێچاری كاندیدی جه‌هه‌په‌ 57.79%ی ده‌نگه‌كان، سه‌ردار سۆیده‌نی كاندیدی مه‌هه‌په‌ 30.01%ی ده‌نگه‌كانیان به‌ده‌ستهێناوه‌.

342/