AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
دووشەممە

١ نیسان ٢٠٢٤

٢:٣٦:٢١ د.ن
1448239

وێنە بڵاو کراوەکان لە نەخۆشخانەی شەفا لە غەززە تۆقێنەرە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی: ئەو وێنانەی لە نەخۆشخانەی شەفا لە غەززە پاش گەمارۆدانی دوو هەفتەیی سوپای زایۆنیستی بڵاو کراوەتەوە، تۆقێنەرن.

 "ناسر کەنعانی"، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە ئێکس نووسیویەتی: وێنە بڵاوکراوەکانی نەخۆشخانەی شەفا لە غەززە پاش گەمارۆدانی دوو هەفتەیی سوپای زایۆنیستی ، لێدوانی شایەتحاڵانی مەیدانی و ڕاپۆرتەکان ئەو وێنە و هەواڵەی کە لە بارەی ئاستی کاولکاری و ئەشکەنجە و کوشتن و ژمارەی گیراوانی فەلەستینی لەم نەخۆشخانەیە بڵاوکراوەتەوە ترسناک و تۆقێنەرە.

وتیشی: ئەو کارەساتە توێژینەوەی نێودەوڵەتی بەپەلەی پێویستە.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران زیادی کرد: ئایا مەجلیس و دامەزراوە نێودەوڵەتییەکان ئەرکی خۆیان جێبەجێ دەکەن؟ ئایا داکۆکیکارانی ناسراوی مافی مرۆڤ پشتگیری لە لێکۆڵینەوەیەکی نێودەوڵەتی دەکەن سەبارەت بە ڕەهەندەکانی ئەم تاوانە جەنگییە ئاشکرایە، یان هەڵاواردییەکان مافی مرۆڤ بەردەوام دەبن.

342/