AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
دووشەممە

١ نیسان ٢٠٢٤

٢:٣٥:٥٠ د.ن
1448238

دەم پارتی دە شارەوانی لە کوردستانی تورکیا بردەوە

بەپێی ئەنجامی هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی تورکیا، جەهەپە یەکەم و ئاک پارتی دووەمە، لە ناوچە کوردییەکانیش دەم پارتی پێشەنگە.

 جەهەپە دوای دەیان ساڵ توانی پێش ئاك پارتی بكەوێت و زۆرترین شارەوانی توركیا بەدەستبهێنێت، دەم پارتیش توانی زۆرترین شارەوانی لە ئاستی كوردستان بباتەوە.

ئاك پارتیش لە ئاستی توركیادا دووەم دەنگی بەدەستهێناوە، لەكاتێكدا لە هەڵبژاردنەكانی پێشوودا خاوەنی زۆرترین شارەوانی بوو.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەپێی ئامارەكان ڕێژەی بەشداریكردن لە هەڵبژاردنەكانی توركیادا 78.11% بووە و چاوەڕوان دەكرێت ئەمڕۆ ئەنجامی كۆتایی ڕابگەیێنرێت.
ژمارەكان وادەڵێن: بەپێی جیاکردنەوەی 99.8%ی دەنگەکان بۆ 81 شارەوانی پارێزگای تورکیا، ئەنجامی بەرایی بەمشێوەیە:

‎جەهەپە: 35 شارەوانی
‎ئاكپارتی: 24شارەوانی
‎دەم پارتی: 10شارەوانی
‎مەهەپە: 8شارەوانی
‎ڕەفایی نوێ: 1شارەوانی
‎ئیی پارتی: 1شارەوانی
‎پارتی یەکێتیی گەورە: 1شارەوانی