AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
یەکشەممە

٣١ ئازار ٢٠٢٤

٦:١١:٣٣ د.ن
1448077

ڕۆژی 12ی خاکەلێوە لە ڕۆژژمێری مێژوویی ئێران

ڕۆژی 12ی خاکەلێوەی ساڵی 1358ی هەتاوی گەلی ئێران بەشدارییان لە ڕێفراندۆمێکی گەورە کرد و تێدا 98.2 لەسەد دەنگی ئەرێیان دا بە کۆماری ئیسلامیی ئێران.

 بەشی نێودەوڵەتی: دوای سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی لە 22 ی ڕێبەندانی ساڵی 1357، لەسەر داوای ئیمام خومەینی لە ڕۆژی 12 ی خاکەلێوەی ساڵی 1358 گشت پرسییەک بۆ دەنگ دان بە یان دەنگ نەدان بە کۆماری ئیسلامی بەڕێوە چوو و 98.2 لە دەنگدەران دەنگیان بە سیستەمی کۆماری ئیسلامی دا.

12 ی خاکەلێوە ڕۆژێکی مێژوویی و یەکێک لە گرینگترین ڕۆژانی ئێرانی ئیسلامییە، لە ئەو ڕۆژەدا بە دەنگی زۆرینەی خەڵک، سیستەمی سیاسی ئێران دوای 2500 ساڵ سیستەمی پاشایەتی بە سیستەمی کۆماری ئیسلامی و حکومەتی خەڵکی گۆڕدرا. لە 12 ی خاکەلێوەی 1358 ناڕەزایەتییەکان لە دژی سیستەمی پاشایەتی گەییشتە ئەنجام.

لە 12 ی خاکەلێوە گەلی ئێران بە دەنگی 98.2 لە سەدی خۆیان پێکهاتەی سیاسی، کۆمەڵایەتی ئێرانیان گۆڕی و کۆماری ئیسلامی بە دەسەڵات گەییشت. هەر بەو بۆنەوە ئەو ڕۆژە پیرۆزە ناوری ڕۆژی "کۆماری ئیسلامی" لەسەر نرا

کۆماری ئیسلامی مانای چییە

شەهید موتەهەری دەڵێت: وشەی کۆماری ئیسلامی ئێران وا شرۆڤە دەکات: پرسی کۆماریی ڕواڵەتی حکوومەت نیشان دەدات کە ئەمە مافی خەڵکە چارەنووسی خۆیان بەدەستەوە بگرن و وشەی ئیسلامی ناوەڕۆکی ئەم حکوومەتە نیسان دەدات.

کەواتە کۆماری ئیسلامی ؛ واتا حکوومەتێک کە شێوازی هەڵبژاردنی سەرۆکی حکوومەت لە لایەن خەڵکەوە بێت و ناوەڕۆکە کەشی ئیسلامی بێت و بە یاسا و ڕێسای ئیسلام بەڕێوەببرێت.

هەڵوەشانەوەی پیلانەکانی دوژمنان
گەلی ئێران لە 12ی خاکەلێوەی ساڵی 1358 هاتنە سەر سندووقەکانی دەنگدان و حکوومەتی ئیسلامییان قبووڵ کرد و پیلانی دوژمنەکان بۆ کۆماری بی ئیسلامیان هەڵوەشاندەوە. خەڵک لە ڕۆژانی دە و یازدەی خاکەلێوە دا بە شێوازێکی ئاگادارانە ئیسلامیان هەڵبژارد.

342/