AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
یەکشەممە

٣١ ئازار ٢٠٢٤

٦:١٠:٣٢ د.ن
1448075

شەهید بوونی 17 فەلەستینی لە هێرش بۆ سەر شوێنی دابەش کردنی یارمەتی مرۆڤدۆستانە

سەرچاوە فەلەستینییەکان بەرەبەیانی یەکشەممە ڕاپۆرتیان دا کە بەهۆی بوردمانی شەڕکەرەکانی ئیسرائیلی بۆ سەر فەلەستینییەکان کە لە غەززە چاوەڕوانی وەرگرتنی یارمەتی بوون، لانیکەم 17 کەس شەهید و 30 کەس بریندار بوون.

 ئەرتەشی ئیسرائیل دیسانەوە گرووپێک لە خەڵکی غەززە کە لە مەیدانی کوەیت لە ڕیزی وەرگرتنی یارمەتی مرۆڤدۆستانە وەستابوون، کردە ئامانج کە بەهۆیەوە لانیکەم 17 فەلەستینی شەهید بوون و 30 کەسی دیکەش بریندار بوون.

هەرەها ئەو ڕژێمە لە ڕۆژانی ڕابردووشدا لە هەوڵێکی هاوشێوەدا گرووپێک لە خەڵکی غەززە کە بۆ وەرگرتنی ئارد کۆ بووبوونەوە، کردە ئامانج کە بەهۆیەوە زیاتر لە 100 کەس شەهید بوون و سەدانی کەسی دیکەش بریندار بوون.

342/