AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
یەکشەممە

٣١ ئازار ٢٠٢٤

٦:٠٨:٠٥ د.ن
1448071

بەلژیکا داوای هێور بوونەوەی ئاڵۆزییەکانی نێوان کورد و تورک کرد

ئەلکساندر دی کرو سەرۆک وەزیرانی بەلژیکا، دوای کردنە ئامانجی بنەماڵەکەی کوردی سووریا لەلایەن گرووپە ڕەگەزپەرستە تورکەکان و چڕ بوونەوەی ئاڵۆزییەکانی نێوان تورک و کوردەکان لە ئەو وڵاتە داوای هێور بوونەوەی دۆخەکەی کرد.

 ئەلکساندر دی کرۆ سەرۆک وەزیرانی بەلژیکا، ڕۆژی چوارشەممە دوای چڕ بوونەوەی ئاڵۆزییەکانی نێوان تورک و کوردەکان لە ئەو وڵاتە دوای کردنە ئامانجی بنەماڵەکەی کوردی سووریا چەند ڕۆژ پێش بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی تورکیا، داوای هێور بوونەوەی دۆخەکەی کرد.

ناوبراو لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند: ئێمە داوا لە هەمووان دەکەین کە ئارام بن، دەست لە هاندان هەڵبگرن و درێژە بدەنە پێکەوەژیانی خۆیان، هەروا کە چەندین و چەند ساڵە کە بە ئارامی لە بەلژیکا ژیان دەکەن.

دی کرۆ هەروەها وتیشی کە خۆپیشاندان و ڕێپێوان لە پاڵپشتی لە ئەو گرووپانە کە تیرۆریستی ناسراون کۆتایی پێ بهێنن.

342/