AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
یەکشەممە

٣١ ئازار ٢٠٢٤

٦:٠٦:١٥ د.ن
1448068

نۆ هەزار نەخۆش دەبێ بەپەلە لە غەززە بگوازرێنەوە

ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ڕایگەیاند: کە ٩ هەزار نەخۆش بەپەلە پێویستیان بە جێهێشتنی غەززە هەیە بۆ وەرگرتنی چارەسەر.

بە پشتبەستن بە کەناڵی هەواڵی ئەلجەزیرە، ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی بەیاننامەیەکی بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند کە هەزاران نەخۆش لە غەززە دەستیان بە چاودێری تەندروستی ناگات و تەنیا ١٠ نەخۆشخانە لە غەززە بە شێوەیەکی سنووردار کار دەکەن.

ڕێکخراوەکە ڕایگەیاندووە کە نزیکەی ٩ هەزار نەخۆش لە غەززە پێویستیان بە گواستنەوەی دەرەوەی هەرێم هەیە بۆ وەرگرتنی خزمەتگوزاری پزیشکی.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی، زیاتر لە سێ هەزار و 400 نەخۆش لە ڕێگەی دەروازەی ڕەفەحەوە لە غەززە گواستراونەتەوە دەرەوەی غەززە و نزیکەی دوو هەزار و 198 تووشبوو یان برینداربوون.

ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی داوای لە ڕژێمی زایۆنیستی کرد کە ڕەزامەندی دەرچوونی نەخۆشەکان بۆ چوونەدەرەوەی غەززە خێراتر بکات و ڕێگە بدات بە چارەسەری نەخۆشە سەختەکان.

سندوقی منداڵانی نەتەوە یەکگرتووەکان (یونیسێف) بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و ئیسرائیلی بە بەرپرسیاری یاسایی زانی لە پێدانی مۆڵەت بۆ هێنانی هاوکاری زیاتر بۆ کەرتی غەززە .

342/