AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
ھەینی

٢٩ ئازار ٢٠٢٤

٢:٣١:٤٨ د.ن
1447668

تا ئێستا 63 پاپۆڕمان لە دەریای سوور کردووەتە ئامانج

عەبدولمەلیک حوسی ڕایگەیاند کە تا ئێستا 63 پاپۆڕ لەلایەن هێزەکانی یەمەنەوە کراوەتە ئامانج.

 عەبدولمەلیک حوسی، ڕێبەری بزووتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن سەبارەت بە دوایین گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە قسەی کرد.

حوسی لە لێدوانەکەیدا وتی: من بە زایۆنییەکان دەڵیم کە لە جەنایەتەکاتان خۆشحاڵ مەبن، چونکوو هێزەکانی فەلەستین ئێوە لە ئەو ناوچە دەردەکەن.

حوسی هەروەها بە ئەمریکاشی وت: سەردەمی کۆنترۆڵ، ئیستعمار و کۆیلەتی لە ڕێگای کۆمەڵکوژییەوە تێپەڕیوە و ئەو شەڕە قورسە لە زیانی ئێوەیە.

ناوبراو لە درێژەدا ڕایگەیاند: ئۆپراسیۆنی حزبوڵڵا کاریگەری زۆر لەسەر دوژمن لە باکووری فەلەستین دانا. هەروەها ئێمەش وەکوو پاڵپشتی غەززە، چالاکانە و بەردەوام و کاریگەر خەریکی چالاکین. تا ئێستا 63 پاپۆڕمان کردووەتە ئامانج کە ژمارەیەکی گرینگ، گەورە و کاریگەرە.

342/