AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
ھەینی

٢٩ ئازار ٢٠٢٤

٢:٣١:٠٩ د.ن
1447667

ڕەئیسی: بێهەڵوێستی سەرانی بەشێک لە وڵاتانی ئیسلامی بەرامبەر بە نەتەوەی فەلەستی جێی داخە

سەرۆک کۆماری ئێران جەختی کرد:بێهەڵوێستی سەرانی بەشێک لە وڵاتانی ئیسلامی بەرامبەر بە نەتەوەی فەلەستی جێی داخە.

 سەرۆک کۆمار بە جەختکردنەوە لەسەر ستراتیژی ئێران لە پشتیوانیکردنی بزووتنەوەی خۆڕاگری و گەلی ستەملێکراوی غەززە، گلەیی لە بێهەڵوێستی ڕێبەرانی بەشێک لە وڵاتانی ئیسلامی لە بەجێگەیاندنی ئەرکی خۆیان بەرامبەر بە نەتەوەی فەلەستین کرد.

سەید ئیبراهیم ڕەئیسی، لە دیدارێکدا لەگەڵ زیاد نەخالە، ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامیی فەلەستین، سەبارەت بە غەززە گفتوگۆی کرد.

ڕەئیسی ئازایەتیی تاقمەکانی خۆڕاگری لە غەززە لە دژی تاوانەکانی دوژمنی زایۆنی بەرز نرخاند و هەروەها ستایشی کرد و جەختی کردەوە کە بە یەکگرتوویی تاقمە فەلەستینییەکان ئەمڕۆ غەززە گۆڕەپانی سەرکەوتنی خۆڕاگری و باوەڕی گەلی فەلەستینە لە بەرامبەر تاوانە ستەمکارانەکانی ڕژێمی زایۆنی و ئەمریکا.

342/