AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
ھەینی

٢٩ ئازار ٢٠٢٤

٢:٣٠:٤٦ د.ن
1447666

ڕێبەری باڵای ئێران: ڕژێمی زایۆنی توانای شکست پێهێنانی هێزەکانی بەرخۆدانی نییە

ئەمینداری گشتی بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەلەستین و شاندی یاوەری ئێوارەی ئەمڕۆ لەگەڵ ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕێبەری باڵای شۆڕش ئیسلامی دیداری کرد.

 "زیاد ئەلنەخالە"، ئەمینداری گشتی بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەلەستین و شاندی یاوەری، ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە چاوی بە ئایەتوڵڵا خامنەیی، ڕێبەری باڵای ئێران کەوت.

ئایەتوڵڵا خامنەیی، ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران، هێزەکانی خۆڕاگری و خەڵکی غەززەی تا ئەم ساتەوەختە بە سەرکەوتووی مەیدان ناوبرد و جەختیان لە بەرزیی کەرامەت و ڕاوەستانی خەڵکی غەززە و فەلەستین کردەوە و شکستەکانی ڕژێمی زایۆنیستی لەم شەڕە شەش مانگەدا، ڕووداوێک و دیاردەیەکی ئیلاهی وەسف کرد.

ڕێبەری باڵای شۆڕش ئیسلامی بە ئاماژە بە تاوانکارییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی لە کوشتاری خەڵکی غەززە وتیان: ڕژیمی زایۆنی بەو هەموو کەرەستەی سەربازییەوە و پشتیوانی زلهێزە چەپەڵەکانی جیهان و کوشتنی ژن و منداڵان ئەوە نیشان دەدات کە ئەم دەسەڵاتە توانای ڕووبەڕووبوونەوەی هێزەکانی بەرخۆدانی نییە و ناتوانێت شکست بە بەرخۆدان بێنێت.

ئایەتوڵڵا ئاماژەشیان بەوەدا کە بە فەزڵی خودا سەرکەوتنی کۆتایی گەلی غەززە دەبینن.

لای خۆیشیەوە زیاد نەخالە وتی: ئەوەی ئەمڕۆ لە غەززە تێدەپەڕێت، لە ڕاستیدا دووبارەبوونەوەی ڕووداوی کەربەلایە و سەرەڕای هەموو سەختی و پیلانگێڕییەکان، خەڵکی غەززە، لەگەڵ هێزەکانی خۆڕاگری، توانیویانە پلانی ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنی تێکبشکێنن.

342/