AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
ھەینی

٢٩ ئازار ٢٠٢٤

٢:٢٩:٤٥ د.ن
1447664

وردەکاری نوێی هێرشە قورسەکەی تێلاڤیڤ بۆ سەر سوریا

لە پارێزگای حەلەب لە سووریا ، لە هێرشێکی مووشەکیدا بەهۆی تەقینەوەی چەند کۆگایەکەوە ٣٦کەس گیانیان لە دەستدا.

 سەرچاوەیەک له وەزارەتی بەرگریی سووریا هێرشەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر سووریا پشتڕاست کردەوه و ڕایگەیاند که ژمارەیەک له خەڵکی سەربازی و سڤیل له و هێرشانەشدا شەهید بوون.

ئەمڕۆ هەینی ، روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند: لە نزیک فڕۆکەخانەی حەلەب بەهۆی هێرشەکانی سوپای ئیسرائیلەوە، زیاتر لە ٣٦ کەس گیانیان لەدەستدا و چەند کەسێکی دیکەش بریندرابوون.

هێرشەکانی سوپای ئیسرائیل کۆگاکانی مووشەکی سەر بە حزبوڵای لوبنانی لە ناوچەی جبرین لە نزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی حەلەب کردە ئامانج.
ئەوەشی خستە روو، تەقینەوە هاوشێوەکان لە ئەلسەفیرە و کفەرجوم لە ڕۆژئاوای حەلەب بیستراوە، لە کاتێکدا دەنگی تەقینەوەکان تا کاتێکی زۆر بەردەوامی هەبووە.

342/