AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
ھەینی

٢٩ ئازار ٢٠٢٤

٢:٢٨:٢٩ د.ن
1447662

ژمارەی قوربانیانی کۆمەڵکوژییەکەی غەززە 32 هەزار کەسی تێپەڕاند

لە ئاکامی کۆمەڵکوژییەکانی سوپای ئیسرائیل لە کەرتی غەززە کە لە ٧ی تشرینی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٣وە تا ئێستا بەردەوامن، ٣٢ ھەزار و ٦٢٣ فەڵەستینی کوژراون.

 وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین لە غەززە، ئەشرەف قودرە لە ڕاگەیاندراوێکدا دوایین ئاماری قوربانیيانی ھێرشەکانی ئیسرائیلی خستووەتەڕوو کە ١٧٥ رۆژە بەردەوامە.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا باس لەوە کراوە کە لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا، ٧١ هاووڵاتی دیکەی فەڵەستینی کوژران، ١١٢ کەسی دیکەش برینداربوون.

ژمارەی ئەو کەسانەی لە ھێرشەکانی ئێسرائیلدا کە لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ەوە تا ئێستا دەیکاتە سەر کەرتی غەززە کوژراون بەرزبووەتەوە بۆ ٣٢ ھەزار و ٦٢٣ کەس و، تێکڕای ژمارەی بریندارانیش گەیشتووەتە ٧٥ هەزار و ٩٢ کەس.

قودرە ئاماژەی بەوەیش کرد کە هێشتا بەشێک لەوانەی لە هێرشەکاندا کوژراون لە ژێر داروپەردووە ڕووخاوەکاندان یان لە کەناری ڕێگاوبانەکاندان و، بەهۆی ڕێگرییەکانی ئیسرائیلەوە ئۆتۆمبێلەکانی فریاکەوتن و تیمەکانی بەرگریی شارستانی ناتوانن دەستیان پێیان بگات.

342/