AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
ھەینی

٢٩ ئازار ٢٠٢٤

٢:٢٧:٥٧ د.ن
1447661

ئەمریکا بەڕێوەبەرایەتی شەڕی ئیسڕائیل دژی غەززە دەکات

بەرپرسی نووسینگەی سیاسیی بزووتنەوەی حەماس وتی: ئەمریکا بەرپرسی ئەم شەڕە دژ بە غەززەیە.

 ئیسماعیل هەنیە بەرپرسی نووسینگەی سیاسی حەماس پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ لەگەڵ محەممەد باقر قالیباف، بەرپرسی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی کۆبووەوە.

ئیسماعیل هەنیە لەم دیدارە دا وتی: یەکێک لە دەرکەوتەکانی پێوەندی ئێران لەگەڵ پرسی سەرەکی جیهانی ئیسلام پرسی فەلەستینە. فەلەستینییەک کە دڵی هەموو منداڵانی ئیسلام بەرەو خۆی ڕادەکێشێت کە مزگەوتی ئەقسایە.

بەرپرسی نووسینگەی سیاسی بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی فەلەستین (حەماس) لە درێژەدا بە پێشکەشکردنی ڕاپۆرتێک سەبارەت بە دۆخی ئێستای غەززە لە سایەی ئۆپەراسیۆنی گەردەلوولی ئەقسا و بارودۆخی مرۆیی و سیاسی کەرتی غەززە ڕایگەیاند: شەڕی ئێستا خاڵی وەرچەرخانە لە مێژووی ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ ڕژێمی زایۆنی، کە ئەنجامەکانی ستراتیژییەکی قووڵی بۆ فەلەستین و جیهانی ئیسلامی و جیهانی عەرەبی و هەموو جیهان لەخۆدەگرێت؛ بۆیە ماوەی دوای ئۆپەراسیۆنی زریانی ئەقسا بە دڵنیاییەوە جیاوازە لە ڕابردوو.

هەنیە لە درێژەدا وتی: مانگی شەشەمی بەرخۆدانی نەتەوەی فەلەستین لە دژی ڕژێمی زایۆنیستی خەریکە کۆتایی دێت ،کەچی لە ماوەی ئەو مانگانەدا نەتەوەی فەلەستین ڕووبەڕووی ژینۆساید بوونەتەوە.

هەنیە درێژەی بە قسەکانی دا و وتی: سەرەڕای هەموو تاوان و کاولکاری و هەوڵەکانی ئاوارە کردنی خەڵک و شەهیدکردن و تێکدانی ژێرخانەکان، دوژمن لە ڕوانگەی سەربازییەوە لە گەیشتن بە هەموو ئامانجەکانی شکستی هێناوە. ئامانجەکانی دوژمن سەرکەوتوو نەبوون و شکستیان هێنا بەرامبەر بە خۆڕاگری ئەفسانەیی خەڵکی غەززە.

342/